دەنگوباس
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، حکومەتى نوێی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەماى ئەنجامى هەڵبژاردن دەبێت و لەگەڵ لایەنەکان رکابەرى یەکترن نەک دووژمن.
سەعدى ئەحمەد پیرە، وتەبێژى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ل کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و پەیوەندییان لەگەڵ لایەنەکانى دیکە راگەیاند، لەگەڵ لایەنەکانى دیکە رکابەرى یەکترن نەک دوژمن، ئێستا ململانێیان هەیە و پێشتر یەکگرتوویان هەبوو.
لەبارەی قسەکانی پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ڕایگەیاندبوو، یەکێتی دەبێت خەمی پۆستی جێگری سەرۆك وەزیرانی بێت سەعدی پیرە وتی "پێشەوا هەورامانی ناناسم".
وتیشی، دواى 20ـی 10 جارێکى دیکە یەکگرتووییان دەبێت بۆ دروستکردنى ئیدارەیەکى نوێ بە گوێرەى نەخشەى سیاسى لەسەر بنەماى ئەنجامەکانى هەڵبژاردن.