دەنگوباس
دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر لە کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەگەڵ باڵیۆزی نوێی تورکیا، ئەو وڵاتە سنوری سلێمانی کردە ئامانج.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لە شارۆچکەی خەلەکان لە قەزای دووکان کرایە ئامانج و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان سێ کەس شەهیدبوون.
ڕۆژی سێشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئانل بۆرا ئينان باڵيۆزى نوێى توركيا له عێراق کۆبوونەوە، بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، لەکۆبوونەوەکەدا باسیان لە کردنەوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەڕووی گەشتەکانی تورکیا کردووە، بەڵام تورکیا لە بری کردنەوەی گەشتەکان، بۆردوومانی سنوری سلێمانی کرد.