دەنگوباس
بڕیارە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق سەردانی شاری هەولێر بکات، پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و چەند بابەتێکی دیکەی کێشە لەسەر تاوتوێدەکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەنگوباس، هەفتەی داهاتوو لە شاری هەولێر کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وزاریی ئابووریی عێراق ئەنجامدەدرێت، تەیف سامی بۆ ئەو کۆبوونەوەیە سەردانی شاری هەولێر دەکات.
دەنگوباس زانیویەتی، لەو کۆبوونەوەیەدا پرسی مووچەی مانگی هەشت و مانگەکانی دیکەی فەرمانبەران، هەروەها هەژماری من و کۆتایهیاتنی پڕۆسەکە تا کۆتایی ئەمساڵ تاوتوێدەکرێت.