دەنگوباس
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆببێتەوە و گفتوگۆ لەسەر پرسەکانی مووچە و سیستمی دارایی و راپۆرتەکانی دیوانی چاودێریی دارایی هەولێر و بەغدا بکات.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر یەکخستنی رێکارەکانی تایبەت بە سیستمی دارایی و ژمێریاریی لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ دەکرێت، بە رەچاوکردنی تایبەتمەندیی دەسەڵات و مافەکانی هەرێم بەگوێرەی دەستور.
گفتوگۆکردن لەسەر ئامادەکارییەکانی تایبەت بە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووریی وەزاریی فیدراڵ کە بڕیارە لە هەرێمی کوردستان بکرێت، یەکێکی دیکە دەبێت لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆ.
پرسی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و خستنەڕووی کارەکانی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.
ڕۆژی سێشەممە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەمیدیاکانی حزبەکەی وت، "زاب خودێ، بەبێ ئۆکەی یەکێتی، مەسرور بارزانی نابێتە بەڕێوەبەری گشتیش".