ده‌نگوباس:
دواى داگیركردنى گوندێكى ڕۆژئاواى كوردستان له‌لایه‌ن گروپێكى چه‌كدارى سه‌ر به‌میتى توركیاوه، دانیشتوانه‌كه‌ى ناچاركراون بۆ هەر دار زەیتونێک هەشت دۆلار بده‌ن، واتە ئەگەر هەر کوردێک هەزار دار زەیتونی هەبێت، ئەوا ناچار دەبێت هەشت هەزار دۆلاری ئەمریکی بدات بەچەکدارەکان.
به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى ڕۆژئاواى كوردستان، گرووپی چەکداری سوڵتان سلێمان شا لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگوندێکی سنووری عەفرین تاوانی دژ بەکوردیان ئەنجامداوەو زیاتر لە 500 چەکداری تووندڕەو گونده‌كه‌یان داگیركردووه‌و دەستیشیان بەسەر ماڵ‌و موڵکی كورداندا گرتووه.
زانیارییه ڕۆژنامه‌وانییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ماوەی چەند ڕۆژێکە ئەو گرووپە چەکدارە کە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بەمیتی تورکیاوە هەیە، کاری دڕندانە ئەنجامدەدەن بەتایبەت دژی هاووڵاتیانی کورد.
باس له‌وه‌شكراوه، گرووپەکە، بەفەرمانی میتی تورکیا، کوردەکان بەزۆر لەماڵ‌و حاڵی خۆیان لەگوندەکە دەردەکەن‌و لەشوێنی ئەوان چەکدارەکان دادەنێن.
سەبارەت بەو بابەتە، ئیبراهیم شەیخۆ وتەبێژی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سوریا زانیارییه‌كانى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه‌و وتوویه‌تى:"زیاتر لە 500 چەکدار چوونەتە گوندەکەو بەزۆرەملێ کوردەکانیان لەماڵ‌و حاڵی خۆیان ده‌ركردووه".
وتووشیه‌تى:"ئێستا ماڵە کوردەکان لەژێر داگیرکاری چەکدارەکاندان، بوونەتە ناوەندی سەربازیی ئەو چەکدارانەو شوێنی عەمبارکردنی چەک".
سەبارەت بەو خانووانەی تائێستا لەگوندەکە چۆڵکراون، شەیخۆ جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، "تائێستا 10 خانووی کورد چۆڵکراون‌و خەریکی چۆڵکردنی خانووی ماڵە کوردەکانى دیكه‌شن، ئەو گرووپه چەکدارە کوردیان ناچارکردووە بۆ هەر دار زەیتونێک هەشت دۆلار بده‌ن، واتە ئەگەر هەر کوردێک هەزار دار زەیتونی هەبێت، ئەوا ناچار دەبێت هەشت هەزار دۆلاری ئەمریکی بدات بەچەکدارەکان".
#ڕۆژئاوای کوردستان