کوردستان

گۆڕان له‌حكومه‌تى هه‌رێم نه‌كشایه‌وه‌و دوو پۆستى دیكه‌شى وه‌رگرت

03/09/2024

ده‌نگوباس:

سه‌ربارى ده‌نگۆكان بۆ كشانه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم، به‌ڵام له‌نوێترین كاردانه‌وه‌كاندا ئاشكرابوو، ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ دوو پۆستى دیكه‌شى له‌و كابینه‌یه‌ وه‌رگرتووه‌.


به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى (دره‌و) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، ڕاوێژكاری ئەنجومەنی وەزیران‌و ڕاوێژكاری وەزارەتی دارایی‌و ئابوورى له‌كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرتووه‌.

له‌كۆتاییه‌كانى ساڵى 2021وه‌ به‌رده‌وام له‌ناو هه‌ڵسوڕاوانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان‌و دواجاریش شكستى ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق‌و ئێستاش كه‌ سه‌رقاڵى ئه‌وه‌ن داناى ئه‌حمه‌د مه‌جید وه‌ك ڕێكخه‌رى بزوتنه‌وه‌كه‌ ده‌ستنیشان بكه‌ن، باس له‌كشانه‌وه‌ى گۆڕان له‌كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمدا ده‌كه‌ن.

له‌نوێترین پێشهاتى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌دا، ئەمڕۆ بزووتنەوەی گۆڕان دوو پۆستی دیكه‌ى به‌فه‌رمى وەرگرت له‌و كابینه‌یه‌ كه‌ یه‌كێكیان ڕاوێژكارێكه‌ بۆ ئەنجومەنی وەزیران‌و ئه‌وى تریش ڕاوێژكارێكه‌ بۆ وەزارەتی دارایی.

زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، هەریەك لەمەحوی محەمەد ئەمین لەپشكی بزووتنەوەی گۆڕان كرایە ڕاوێژكاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم‌و هەفتەی پێشووش ڕێباز عەباس لەوەزارەتی دارایی هەرێم كرایە ڕاوێژكاری وەزارەتی دارایی‌و ئابووریی.


#گۆڕان