دهنگوباس:
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى بەرپرسی دیسکی مافی مرۆڤ لەڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی ئاشكرایكردووه، "سوپای تورکیا سنوری برادۆستی لەئیدارەی سەربەخۆی سۆران لهسنوورى ههولێر تۆپباران کردووهو شههیدیش ههیه".
کامەران عوسمان بەرپرسی دیسکی مافی مرۆڤ لەڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی دەڵێت، "لەکاتژمێر 4:15 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکیاوه لەگوندی مێرگە حەوش لەکوێستانی سنین لەقەزای سیدەکان، هاووڵاتییەکی مەدەنی شەهید بووه".
دەشڵێت، "هاووڵاتییەکە ناوی بەدیع کەمال محەمەدەو لەدایکبووی ساڵی 1995و خێزاندار نییە".
بهوتهى كامهران عوسمان، لەسەرەتای ئەمساڵەوە، 12 هاووڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی هێرشو ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لەهەرێمی کوردستاندا، بەشێوەیەک، 10 هاووڵاتی مەدەنی شەهیدبوونو دوو هاووڵاتی دیكهش مەدەنیش برینداربوونو پێنج لەقوربانییەکانی ئەمساڵیش، لەسنوری قەزای سیدەکانن.
#باشووری کوردستان