کوردستان

توركیا گرتووخانه‌یه‌كى له‌ڕۆژئاوا بۆردوومانكرد

03/09/2024

ده‌نگوباس:

سه‌ر له‌ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ درۆنێكى تورکیا لەشاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان هێرشیكرده‌سه‌ر گرتووخانه‌یه‌ك‌و ئۆتۆمبێلێكى تێكشكاند، ئاسایشى ڕۆژئاواش ده‌ڵێت:"شه‌هیدمان هه‌یه‌".


ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگەیاند، "درۆنێكى توركیا لەشاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی ئاسایشیان کردە ئامانج‌و بەهۆیەوە ئەندامێکی ئاسایش شەهید بووە".

دەشڵێت، "ئەو هێرشانەی تورکیا بەئامانجی سەرقاڵکردنی هێزەکانمانە له‌ڕۆژئاواى كوردستان".

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست ده‌نگوباس كه‌وتوون، هێرشه‌كه‌ى توركیا بۆسه‌ر گرتووخانه‌یه‌ك بووه‌ له‌شارى قامیشلۆ كه‌ ته‌نها ئه‌وكه‌سانه‌ى تێدایه‌ كه‌ به‌هۆى تاوانى دزیكردن‌و هه‌ندێك تاوانى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ زیندانیكراون.


#ڕۆژئاوای کوردستان