ده‌نگوباس:
دوو مانگ نه‌دانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، ته‌واوى به‌رپرسانى كورد له‌به‌غدا كۆده‌كاته‌وه، سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتووش ده‌ڵێت:"كاتژمێر هه‌شتى ئه‌مشه‌و له‌ماڵى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كۆده‌بینه‌وه".
جەمال کۆچەر سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەپەرلەمانی عێراق تایبه‌ت ده‌نگوباسى وت:"ئه‌مشه‌و كاتژمێر هه‌شت له‌ماڵى شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق كۆده‌بینه‌وه‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌شمان تایبه‌ته بەپرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".
به‌وته‌ى جه‌مال كۆچه‌ر، "كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مشه‌و، لەسەر داواکاریی شاخەوان عەبدوڵڵایەو بانگهێشتی سەرۆک کۆمار‌و وەزیرە کوردەکان‌و سەرۆکى فراکسیۆنەکانیش کراوە بۆ به‌شداربوونیان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه".
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مشه‌وى به‌رپرسانى كورد له‌به‌غدا بۆ پرسى مووچه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ یه‌كى ئهیلوول (یه‌كى نۆیه)، به‌ڵام تائێستا فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌ى مانگى 7و 8یان وه‌رنه‌گرتووه‌و هیچ واده‌یه‌كیش دیارنییه بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌كانیان.
#مووچە