دهنگوباس:
ئەردۆغان هەڕەشە لەوڵاتانی دراوسێ دەکاتو ڕایدهگهیهنێت، هەرکەسێک هەوڵبدات تورکیا لە 782 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەدا قەتیس بکات، ئەگەر بێئاگا نەبێت ئەوا نامۆیە بەم خاکە.
ڕهجهب تهیب ئهردۆغان سەرۆك کۆمارى توركیا ڕایگهیاند، "پشت لەقودس ناکەین کە باوباپیرمان چوار سەدە لەئاشتییو ئارامییدا بەڕێوەیان برد".
سەرکۆماری تورکیا هۆشداریدهداتو دهڵێت:"سوپای تورکیامان لەسووریاوە بۆ باکووری عێراق، لەلیبیاوە بۆ سۆماڵ لەهەر شوێنێک بەرپرسیارێتی لەئەستۆ بگرێت، بەشانازییەوە بەجێی دەگەیەنێت".
لەمیانی بەشداریکردنی لەڕێوڕەسمی وەرگرتنی بڕوانامەی ئەکادیمیای سەربازی زانکۆی بەرگریی نیشتمانیو ڕادەستکردنی ئاڵادا، ئەردۆغان ئهوهشى وت:"زۆرێک لەڕۆڵەکانی وڵاتەکەمان کە لەئەکادیمیای سەربازیمان پێگەیشتوون کە یەکێکە لەقەڵا بەهێزەکانی سوپاکەمان، هەر لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تا ئۆپەراسیۆنەکانی ئەودیو سنوور سەرکەوتنی زۆر مەزنیان بەدەستهێناوە".
ڕاشیگەیاند، "پارێزگاریکردن لەئەنادۆڵو وەک نیشتیمانی هەمیشەییمان بەهێندەی کردنە نیشتمان قورسە، ئێرە بەرگەی لەخۆڕازی، لاوازی، تەمبەڵیو بێباکی ناگرێت، هەرکەسێکیش هەوڵبدات تورکیا لە782 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەدا قەتیس بکات، ئەگەر بێئاگا نەبێت ئەوا نامۆیە بەم خاکە، دواتر ئێمە چۆن دەتوانین پشت لەقودس بکەین کە باووباپیرمان بەدرێژایی چوار سەدە لەئاشتییو ئارامییدا بەڕێوەیان بردووە، ئێمە چۆن دەتوانین چاو لەئاست خاکی فەڵەستیندا دابخەین لەکاتێکدا غازی مستەفا کەمال خەباتی کرد بۆ ئەوەی دوژمن پێی تێنەخات".
#تورکیا