دهنگوباس:
هاووڵاتییەکی خەڵکی پارێزگای دهۆک لەئیستانبوڵ کوژراو ئامۆزایەکیشى باس لهوهكردوه، بە 12 کەس هێرشیانکردووەتەسەریو چەقۆ لەدڵی دراوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، هاووڵاتییەکی دانیشتووی ناحیەی کەلەکچی سەر بەپارێزگای دهۆک بەناوی حەکیم لوقمان لەلایەن چەند کەسێکەوە لەئیستانبوڵ کوژرا.
ڕەمەزان ئەحمەد، ئامۆزای حەکیم لهبارهى كوژرانى خزمهكهیهوه وتوویهتى:"هێشتا هۆکاری شەڕەکە نازانین، بەڵام بە 12 کەسەوە لەئامۆزاکەمیان داوەو چەقۆیەک بەر دڵی کەوتووە".
دهشڵێت:"پۆلیسی تورکیا برازایەکو ئامۆزایەکی حەکیمیان دەستگیرکردووە کە لەگەڵی بوون، بەڵام تۆمەتبارەکان هەڵاتوون".
حەکیم خاوهنى پێشانگای ئۆتۆمبێلهو خێزاندارەو باوکی سێ منداڵە، لەدوبەیەوە گەڕاوەتەوە ئیستانبوڵو لەوێ تووشی ئەو شەڕە بووە.
#باشووری کوردستان