دهنگوباس:
وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی لەسەر بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ نیشانداو پەرلەمانتارێکی عێراقیش ئاشكرایكرد، ئەو ڕەزامەندییەی حکومەتی عێراق، گەرەنتیی مووچەی ئەو مامۆستایانە دەکات.
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لهفهیسبوكى خۆى نووسیویهتى، "ئەمڕۆ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر بڕیاری بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی کوردستان کرد".
باسى لهوهشكردووه، "وەزارەتی دارایی عێراق لە 14ی تەممووزی ئەمساڵدا ڕاسپاردەی بۆ بەگرێبەستکردنی وانەبێژان بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم ناردووە، ئێستاش رەزامەندیی لەسەرداوە، ئەم ڕەزامەندییەی حکومەتی عێراقیش گەرەنتیی مووچەی ئەو مامۆستایانە دەکاتو لەداهاتوودا ناویان دەخرێتە نێو لیستی مووچەی هەرێمهوه".
لاى خۆیشیهوه کاروخ عەبدوڵڵا نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست جهختیكردووهتهوه، "ئەو گرێبەستە سەرەتایەکی باش دەبێت بۆ ئەو مامۆستایانە، چونکە تاوەکو بودجەی 2026 مافیان پارێزراو دەبێت".
ئهمهش لهكاتێكدایه، حکومەتی هەرێم ڕۆژی 25ى ئهم مانگهو بەبڕیاری مەسرور بارزانی لەسەر داهاتی ناوخۆ، سەرجەم وانەبێژانی هەرێم کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەسه دەکرێنە گرێبەست.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانیش ئاماژهى بهوهداوه، پارەی پێویست بۆ شایستە داراییەکانی وانەبێژان، مانگانە 13 ملیارو 700 ملیۆن دینارە.
ئێستا مووچەی وانەبێژانی پەروەردە بەگوێرەی بڕوانامەکانیان لەنێوان 200 بۆ 400 هەزار دیناردایە، بەڵام ئەوانەی دیپلۆمی باڵایان هەیە 425 هەزار دینار وەردەگرن.
#مووچە