دهنگوباس:
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سوریا بەیاننامەیەکی بۆ ڕای گشتی سەبارەت بەهێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە بڵاوکردەوەو ڕوونیکردەوە، بەلۆژیکی قڕکردنو سیاسەتی تەسفیەکردن، دەوڵەتی تورکیا شەڕەکەی دژی گەلەکەمان بەڕێوەدەبات.
لەبەیاننامەکەدا هاتووە، تورکیا هەوڵدەدات هەموو جارێک تۆڵەی هەوڵو تێکۆشانی گەلەکەمان لەدژی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو تێکدانی پڕۆژەکەی بکاتەوە.
بەڕێوەبەریی خۆسەر ئاماژەی بەوەدا، ئەو بۆردومانەی لە 28ی ئابدا لەشاری قامیشلۆ ڕوویدا، کە بووە هۆی شەهیدبوونی دوو هاوڵاتی مەدەنی (دایکێکو کوڕەکەی)، تورکیاو گروپەکانی لەپشتەوەن.
هەروەها پرسەو سەرەخۆشی لەبنەماڵەی ئەو دوو شەهیدە کرد، ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە بیری جیهان دەخەینەوە کە شەڕی تورکیا دژی گەلەکەمان، بەئامانجگرتنی هاووڵاتیانی مەدەنیو ژێرخانو لێدانی بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان، شەڕی تۆڵەسەندنەوەیە بۆ ئەو سەرکەوتنەی گەلەکەمان بەدەستیهێناوە بەسەر تیرۆردا".
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئاماژەی بەکاردانەوەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە کردو وتی:"جموجۆڵەکانی داعش ئەمڕۆ، لەسوریاو دەرەوەی ئەو ناوچەیە، دەرئەنجامی ئەوەن کە تورکیا جێگهی بۆ بکاتەوە، بەپەکخستنی هەوڵەکانی گەلەکەمان بۆ تەواوکردنی شەڕەکە دژی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە".
هەروەها داوای لەزلهێزە نێودەوڵەتییەکان کرد کە بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵبگرن.
#ڕۆژئاوای کوردستان