ده‌نگوباس:
گوندەکانی هاوێری ناوچەی کوێستانیی گارە لەهەرێمی کوردستان بەهۆی هاتنی تورکیا‌و تەشەنەی شەڕو پێکدادانەکانی نێوان تورکیا‌و پەکەکە بەرەو چۆڵبوون دەچێت‌و توركیا له‌سنوورى ده‌ڤه‌رى بادینان، به‌زۆر دانیشتوانى ناوچه‌یه‌ك له‌گونده‌كه‌یان ده‌رده‌كات‌و هه‌وڵده‌دات له‌به‌رزاییه‌كانى گاره، بنكه‌یه‌كى گه‌وره‌ى سه‌ربازیى درووستبكات.
ئەمڕۆ هەینی 30ی ئابی 2024 ئاژانسی هەواڵی مێهر-ى ئێرانى بڵاویکردووەتەوە، گوندەکانی هاوێری ناوچەی کوێستانیی گارە لەهەرێمی کوردستان وەک ناوچەیەکی ستراتژیی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه) بەهۆی زۆری شەڕو پێکدادانەکانی نێوان تورکیا‌و پەکەکە، بەرەو چۆڵبوون دەڕوات‌و دانیشتووانەکەی ناوچەکە جێدەهێڵن.
ئاماژە بەوەشکراوە، تورکیا خەڵکی ئەو ناوچەیە ناچاردەکات بەکۆچکردنی زۆرەملێ بۆ ناوچەکانی ئامێدی، کانی ماسی‌و دهۆک، چونکە تورکیا هەوڵی جێگیرکردنی بنکەیەکی سەربازیی لەبەرزاییەکانی گارە دەدات.
#باشووری کوردستان