ده‌نگوباس:
یەشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا، لەجۆلەمێرگی باکووری کوردستانەوە، لەناوەندیی فەرماندەیی فیرقەی سێی هێزی پیادە پرسی ئۆپه‌راسیۆنە سەربازییەکانی دژی پەکەکەیان تاووتوێکردووەو ڕایگەیاندووە، ئۆپه‌راسیۆنەکانی دەرەوەی سنوور بەردەوامدەبن.
وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردووەتەوە، "لەو کۆبوونەوەیەدا، بەشێک لەفەرماندە سەربازییەکانی سوپای تورکیا بەڤیدیۆ بەشداریی تاووتوێکردنی پلانیی نوێی ئۆپه‌راسیۆنەکانیان لەناوخۆو دەرەوەی سنووری تورکیا کردووە".
لەلایەن خۆیەوە وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاندووە، "ئامانجیان نەهێشتنی هەموو جۆرە هەڕەشەیەکە لەسەرچاوەکەیەوە، بەرلەوەی ئەوەی بگاتە سنوورەکانی تورکیا".
ئاماژەی داوە به‌وه‌ى، "ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەدەرەوەی تورکیا بەردەوامدەبن".
یاشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا بەفەرماندە سەربازییەکانی ڕاگەیاندووە، "لەچوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پلانیان هەیە لەگوندەکانی باکووری کوردستان هاوکار بۆ هێزە سوپا‌و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دامەزرێنن‌و ئەو مەترسی‌و هەڕەشانەشی لەناوخۆ لەسەر ئاسایش‌و سەقامگیریی تورکیا هەبوون، خەریکە نامێنن".
وتووشیه‌تى:"بەفراوانکردنی ئۆپه‌راسیۆنەکان، ئەو سەرچاوانەی تیرۆر کە لەدەرەوەی سنوورەکانەوە بوونەتە مەترسی‌و هەڕەشە لەسەر ئاسایشی تورکیا، خەریکە بنەبڕی دەکرێن‌و ئەو ڕێڕەوی تیرۆریستییەی کە مەبەست بوو لەسەر سنوورەکانمان دابنرێت، هەڵوەشێنراوەتەوەو ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە لەناوخۆی وڵات‌دا گەیشتووەتە ئاستی لەناوچوون".
لەدرێژەی قسەکانیدا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، لەقۆناغی داهاتوودا، بەپەرەپێدانی زیاتر‌و فراوانکردنی ئەو کۆنترۆڵەی تائێستا لەمەیدانەکەدا دامەزراندمان، هیچ شوێنێک بەبێ دەست لێدان نامێنێتەوە‌و هەژموونی ڕەها لەمەیدانەکەدا دادەمەزرێنرێت بەمەبەستی نەهێشتنی توانای ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە بۆ کردەوەو جووڵە.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا دووپاتیكرده‌وه، هۆكارو ئامانجی بوونی سوپای توركیا له‌سووریا، بۆ ڕێگرتنه له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی زیاتری سووریا كه به‌هۆی جه‌نگه‌وه كه كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ریی گرووپه جیاوازه‌كان.
لێدوانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له‌دوای لێدوانێكی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا دێت كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو، وتی، "كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای توركیا له‌خاكی وڵاته‌كه‌م مه‌رج بۆ لێكنزیكبوونه‌وه‌ی نێوانمان".
سوپای تورکیا، لە9ی تشرینی یەکەمی 2019، ئۆپه‌راسیۆنی کانیاوی ئاشتی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان‌و باکووری سووریا دەستپێکردو چەندین کیلۆمەتر سنووری ئەو وڵاتەی بەزاندو هێزەکانی جێگیرکردووە.
هەروەها لە 18ی نیسانی 2022، ئۆپه‌راسیۆنی وشکانی‌و ئاسمانییەوە بەناوی "چنگ-قفڵ" بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی پەکەکە لەناوچەکانی زاپ، مەتین‌و ئاڤاشین لەناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە.
#تورکیا