دهنگوباس:
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەبارەی خستنەخوارەوەی درۆنە تورکییەکە دەڵێت، دەزگا ئەمنیو هاوپەیمانان لەدرۆنەکە ئاگادارکرانەوە، بەڵام درۆنەکە نەناسراو بوو.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەڕاگەیهندراوێکدا وتی:"بەرگریی ئاسمانی درۆنێکیان بینیو چاودێرییان کرد، درۆنەکە هاتبووە ئاسمانی کەرکووک کە دامەزراوەو بارەگاکانی عێراقی لێیە".
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەئاسمانی کەرکووکو بەدیاریکراوی لەسەر گەڕەکی تسعینی شاری کەرکووک درۆنێکی گەورە خرایەخوارەوە. بۆ ئهوهش شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەڵێت، "کاتژمێر 9:30ی بەیانی درۆنەکەمان بەدیکردو کاتژمێر 10:30ی بەیانی خرایه خوارەوە".
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی پشتڕاستیدەکاتەوە کە درۆنەکە "تورکییەو لەناوشاری کەرکووک کەوتووهته خوارەوەو لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت".
درۆنەکە لە جۆری UVA AKSUNGURـە کە پێشتر پێی دەوترا ئەنکا-2و لەلایەن کۆمپانیای پیشەسازیی گەردوونو ئاسمانی تورکی دروستکراوە.
پێشتر، عەمید روکن عەبدولسەلام حەموودی ڕەمەزان جێگری فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی-ناوچەی باکوور لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لەشوێنی خستنەخوارەوەی درۆنەکەی ئەمڕۆ لەگەڕەکی تسعینی شاری کەرکووک رایگەیاند، "تیمەکانی بەرگریی ئاسمانیی عێراق درۆنێکی تورکییان کە لای سنووری سلێمانییەوە هاتبوو، خستەخوارەوە".
وتیشی، "درۆنە تورکییەکە بەچەکو هەوڵی عێراقو ڕێنماییەکانی فەرماندەی هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی عێراق خراوەتەخوارەوە".
#باشووری کوردستان