دهنگوباس:
دەزگای ئاسایشی عێراق دەستگیرکردنی تۆڕێکی ماددەی هۆشبەری بەهاوکاری ئاسایشی هەولێر ڕاگەیاند.
ئاسایشی عێراق بڵاویكردەوە، دوای بەدەستهێنانی زانیاریی ورد لەسەر تۆڕیكی بازرگانی ماددە هۆشبەرەكانو وەرگرتنی بڕیاری دادگا، هێزەكانیان توانیویانە بازرگانەكان لەشاری هەولێر دەستگیربكەن، كە بەهاوكاری بازرگانە نێودەوڵەتییەكان، لەناوخۆدا بازرگانی بەماددەی ماریوانا دەكەن.
دەشڵێت:"دوای بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر جموجۆڵی ئەندامانی گروپەكە كە لەنێوان هەولێر – بەغدا هاتووچۆیان كردووە، هەروەها دیاریكردنی شوێنی مانەوەیان، لەلایەن بەشی ماددە هۆشبەرەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە لەناو ماڵەكانی خۆیاندا دەستگیركراون".
ئاسایشی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، بۆ ڕوبەڕووكردنەوەیان بەسزاكان، ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارانی ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری كردووەو ڕێكارە یاساییەكان بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.
#عێراق