جیهان

هۆشداریى له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌رمانێكى ساخته‌ ده‌درێت

28/08/2024

ده‌نگوباس:

تەندروستی جیهانی هۆشداری لە بڵاوبونەوەی دەرمانی ئۆزەمپیکی ساختە  OZEMPIC (سیماگلوتاید –semaglutide) دەدات لەجیهاندا.


ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداریدەدات کە دەرمانی ئۆزەمپیک لەبەڕازیل، بەریتانیاو باکوری ئێرلەنداو ئەمریکا ساختەکراون‌و لەلایەن کۆمپانیای (novo nordisk) نۆڤۆنۆردیسکەوە ئەو باچانە بەرهەمنەهاتوون.

ئۆزەمپیک؛ دەرمانێکی گرنگی چارەسەرکردنی نەخۆشیی شەکرە - جۆری دوەمە، دەرمانەکە بەشێوەژەمی دەرمانسازیی دەرزیی ئامادەکراو "قەڵەم" بەردەستە، بۆ پێگەیشتوان‌و منداڵان تەمەن زیاتر لە 12 ساڵ بەکاردەهێنرێت.

جیاکردنەوەی ئۆزەمپیکی ڕەسەن‌و ساختە لەزۆر ڕێگه‌وە دەکرێت، ئاسانترینیان لەڕێگه‌ی ناسینەوەی قەڵەمەکەوە دەکرێت، بەشێوەیەک لەکاتی دیاریکردنی ژەمدا، قەڵەمی ئۆزەمپیکی ڕەسەن درێژنابێتەوە، بەڵام قەڵەمی ئۆزەمپیکی ساختە درێژدەبێتەوه.

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لەهەرێم هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە، خۆیان بەدووربگرن لەکڕینی ئەو دەرمانە بەبێ ستیکەر، چونکە لەکوردستان‌و عێڕاقیش هەندێک پاکەتی ساختە دەستیبەسەرداگیراوە، لەئێستادا دەرمانی ئۆزەمپیکی ڕەسەن لەبازاڕی دەرمانی هەرێم بەستیکەری بەڕێوەبەرایەتیی KMCA/ وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمى بەردەستە کە سەلامەت‌و کاریگەرەو شیاوە بۆ بەکارهێنان.


#جیهان