ده‌نگوباس:
به‌غدا قسه‌ى كۆتایی خۆى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه كرد‌و به‌وه‌فده‌كه‌ى هه‌رێمى وت، چیتر چاوه‌ڕوانى مووچه‌ى مانگى حه‌وت مه‌بن‌و ئێمه هیچ بڕه پاره‌یه‌كتان بۆ ڕه‌وانه ناكه‌ین، به‌و هۆیه‌شه‌وه کۆبوونەوەكه‌ى وه‌فدى هەرێم‌و وەزارەتی دارایی عێراق، به‌بێ هیچ ئه‌نجامێكى دڵخۆشكه‌ر بۆ وه‌فده‌كه‌ى هه‌رێم، کۆتاییهات.
وەزارەتی دارایی عێراق بەوه‌فده‌كه‌ى هەرێمی وتووە هیچ بڕە پارەیەکی دیکە بۆ مووچەی مانگی حه‌وت خەرج ناکەن، جگە لەو 36 ملیار دینارەی پێشتر خەرجکراوە، داواشی لەوه‌فده‌كه‌ى هەرێم هه‌بووه كه پێویستە ئەو مووچەخۆرانەی سەر بەحکومەتی هەرێمن، بەڵام دانیشتووی ناوچە جێناکۆکەکانن، ده‌بێت مووچەکانیان بگوازرێتەوە سەر بەغدا.
پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق، 36 ملیار‌و 105 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی مانگی تەممووز خەرجکردووە، بەگوێرەی زانیارییەکان، بەغدا بەوه‌فدى وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانی وتووە، چاوه‌ڕوانى پاره‌ى دیكه مه‌بن‌و ئه‌و بابه‌ته كۆتاییهاتووه.
هه‌ر ئه‌مڕۆش ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم نووسراوی بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق کردووه‌و داوایکردووه، "ڕێکار بگرنەبەر بۆ ڕاکێشانی بڕی 36 ملیار‌و 105 ملیۆن دینار لەپارەی تەرخانکراوی بودجەی هەرێمی کوردستان، ساڵی 2024 بەمەبەستی خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی 2024 لەهەژمارەی وەزارەتەکە کە لەبانکەکە بەژمارە 200115 کراوەتەوە".
بەگوێرەی زانیارییەکان، یەکێک لەتەوەرەکانی گفتوگۆی وه‌فده‌كه‌ى وەزارەتی دارایی لەبەغدا، راپۆرتەکەی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق کە بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە لەمانگی دوو تاوەکو مانگی شه‌ش بڕی 600 ملیار دیناریان زیادە بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە.
دیوانی چاودێریی دارایی عێراقیش پێیوایە، ئەو پارەیە لەگەڵ ئەو 36 ملیارەی ڕۆژانی ڕابردوو بڕیاری ناردنی دراوە لەگەڵ داهاتی ناوخۆی هەرێم، بەشی مووچەی مانگی حەوت دەکات.
#مووچە