دهنگوباس:
لە قەزای بێجی چەند چەکدارێک هێرشدەکەنەسەر خێزانێکو سێ کەس دەکوژن، دواتر ئاگر لەجەستەیان بەردەدەن.
کاوە شێخانی ڕاوێژکاری ئەمنیی پارێزگاری سەڵاحەدین ڕایگەیاند، "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 10، لە گەڕەکی عەسریی لەقەزای بێجی باکووری پارێزگای سەڵاحەدین، چەند چەکدارێک هێرشیانکردەسەر ماڵێکو بەدەستڕێژی گوللـە باوکێکو دوو کوڕیان کوشت".
وتیشی، "چەکدارەکان دوای کوشتنیان جەستەی هەر سێ کوژراوەکەیان سوتاندووە، جگە لەوەی جەستەشیان شوێنی ئەشکەنجەدانی پێوەبووەو یەکێکیان بەدەست بەستراوی کوژراوە".
کوژراوەکان دوو براو باوکێکن، کە ناویان "سەفا شاکر حەمید، مستەفا سەفا شاکرو عەبدولحەمید سەفا شاکر"ە.
بەوتەی سەرچاوەیەک لەپۆلیسی سەڵاحەدین، چەکدارەکان هەڵاتوونو هێزە ئەمنییەکان هەوڵی دۆزینەوەو دەستگیرکردنیان دەدەن، سەرجەم بازگەکانیش ئاگادارکراونەتەوە.
ڕۆژی 21ی ئەم مانگەش، ژمارەیەک چەکدار بەجلی سەربازییەوە ھەڵیانکوتایەسەر ماڵێک لەقەزای سامەڕای سەر بەپارێزگای سەڵاحەدینو سەرجەم ئەندامانی خێزانێک کە شهش کەس بوون، لەماڵەکەی خۆیاندا کوشت، خێزانەکە پێکهاتبوون لەدایکێکو پێنج منداڵی.
#عێراق