کوردستان

سێ زانکۆى هه‌رێم ماستەر لەپسپۆڕیی سەركردایەتی ڕەوشت‌و سیاسەت ڕادەگەیەنن

28/08/2024

ده‌نگوباس:

سێ زانکۆ دەرفەتی خوێندنی ماستەر لەپسپۆڕیی سەركردایەتی: ڕەوشت ‌و سیاسەت بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 ڕادەگەیەنێت.


زانکۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، زانكۆی ئاتێن بەهاوبەشی زانكۆی سلێمانی‌ و زانكۆی كوردستان – هەولێر، دەرفەتی خوێندنی ماستەر لە پسپۆڕیی سەركردایەتی، ڕەوشت ‌و سیاسەت بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025ڕادەگەیەنێت.

زانکۆکە دەڵێت: ئامانج لەم پڕۆگرامە، گەشەدانە بەو توانا‌و كۆزانینانەی كە لە جیهانی هاوچەرخدا بۆ دانانی كاریگەریەكی شیاو و مانادار لە سەر ڕووداوەكان پێویستن.

دەشڵێت: ئەم پڕۆگرامە بە فەراهەمكردنی كۆزانینی تیۆری‌ و توانستی پراكتیكی، هاوکات پسپۆڕیەكی باڵای بێوێنەیە لە بواری سەركردایەتی کردنی ئەو تاكانەی كە ئامادەییەكی باشیان لە سەرجەم بوارەكانی سەركردایەتی ‌و كارگێڕی، لە كەرتی تایبەت یان گشتی، لە سیاسەت، یان لە بازرگانیدا  هەیە.

زانکۆی سلێمانی ئاشکرایکردووە، ماوەی خوێندنەكە 18 مانگە، 75%ی لە كەمپەس‌و 25%ی لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا خۆتۆماركردن لە پڕۆگرامی ماستەری “سەركردایەتی: ڕەوشت‌ و سیاسەت”، مافی پێدانی ڤیزەی جۆری (D) – كاتێگۆری (H1) بۆ ماوەی 12 مانگ لە یۆنان بەفێرخواز دەبەخشێت.

سایتی فەرمی پڕۆگرامەكە:
https://leadership.philosophy.uoa.gr/

ئیمەیڵ:
[email protected]


#باشووری کوردستان