دهنگوباس:
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى مەکۆی کفری بزوتنەوەی گۆڕان ئاشکرایكردووه، دەرون عومەر کە لەسەر لیستی ئەوان پێشتر بەڕێوهبەری گشتی چاودێرییو گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان بووەو ئێستا بووەته یەکێتی، بەوهۆیەشەوە لەڕیزەکانی گۆڕان دووریانخستووەتەوە.
لهنووسراوێکی مەکۆی کفری بزوتنەوەی گۆڕاندا کە ئاراستەی ژووری حکومەتی گۆڕانی کردووە، ئاماژە بەوەدەکات، دەرون عومەر خەلیفە کە پێشتر لەسەر لیستی ئەوان بەڕێوهبەری گشتی چاودێرییو گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان بووە، ڕۆژی 1ى 6ى 2024 سەردانی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی کردووەو پەیوەندیی بەڕیزەکانی ئەو حزبەوە کردووە.
مهكۆكهى گۆڕان جهختدهكاتهوه، "بەو هۆکارە هیچ پەیوەندییەکی حزبیو ئۆرگانیی بەبزوتنهوهى گۆڕانەوە نەماوەو دەرمان کردووە".
دەرون عومەر، پێشتر بۆ ماوەی حهوت ساڵ بەڕێوهبەری گشتیی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان بوو لەپشکی بزوتنەوەی گۆڕان.
#گۆڕان