ده‌نگوباس:
تەندروستیی هەولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به‌ده‌نگۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى كۆلێراو به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێریش ده‌ڵێت:"هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بەنەخۆشی کۆلێرا لەپارێزگای هەولێر تۆمارنەکراوە".
د. دلۆڤان محەممەد بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و جه‌ختده‌كاته‌وه، تائێستا له‌هه‌ولێر هیچ حاڵه‌تێكی كۆلێرا تۆمارنه‌كراوه‌و لەگەڵ ئەوەشدا، پابه‌ندن به‌ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی‌و خۆپارێزیی.
وتووشیه‌تى:"له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێم، ئاماده‌كاریمان بۆ هه‌ر ئەگەرێکی حاڵەتی تووشبوون بەنەخۆشی کۆلێرا كردووه، چەند پشکنینێکیش کراوە کە پزیشکان گومانی بوونی ئەو حاڵەتەیان هەبووە، بەڵام ئەنجامەکان دەرکەوتووە کە هیچ حاڵەتێکی کۆلێرا بوونی نییە".
ئەو بەرپرسە تەندروستییەی هەولێر جەختی لەسەر پێویستی خۆپارێزیی‌و پاک‌وخاوێنی هاووڵاتییان کردەوە بەتایبەتی لەکاتی ئامادەکردنی خواردن لەچێشتخانەکان‌و هۆتێلەکان‌و ماڵەوەش، زیاتر گرنگی بەپاراستنی خاوێنی بدەن.
لەبارەی ڕێکارە تەندروستییەکانیشەوە، د. دلۆڤان جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، تیمەکانیان بەردەوامن لەچاودێریکردن‌و پشکنین لەشوێنە گشتییەکان‌و سەرچاوەکانی ئاو، بۆ ئەوەی ڕێژەی خاوێنی‌و بەکارهێنانی کلۆر بزانرێت لەپێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییان.
لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند حاڵەتێکی تووشبوون بەکۆلێرا لەشاری سلێمانی تۆمارکراو تەندروستی سلێمانیش داوای لەهاووڵاتییان کرد زیاتر پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بن‌و ئەم ماوەیە سەوزە نەخۆن، چونكە پشكنینیان كردووەو دەركەوتووە ئەو سەوزەیەی لەبازاڕەكان‌و ماركێتەكان هەیە زۆرینەیان بەئاوی قورس ئاودراون‌و بۆ خواردن شیاونین، هەروەها لەپشکنین دەرنەچوونە.
#باشووری کوردستان