ده‌نگوباس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستكه‌وتوون، کەمێک پێش ئێستا وه‌فدێكى وەزارەتی دارایی‌و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغداو بڕیاروایه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایی عێراق له‌سه‌ر پرسى مووچه‌ى مانگى 7ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كۆببنه‌وه.
زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، وه‌فده‌كه‌ى وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەپێنج بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتەکە پێکهاتوون‌و كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر گه‌یشتووه‌ته به‌غدا.
لەبارەی ئامانجی ئەو سەردانە، زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، وه‌فده‌كه بۆ چارەکردنی پرسی مووچەو کێشەو گرفتەکانی نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چووه‌ته بەغداو بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کۆببێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی نزیكه‌ى دوو مانگه وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی حه‌وتى فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووەو ئه‌مڕۆش بڕیاریدا بڕى 550 ملیار دینار بۆ وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم تایبه‌ت به‌مووچه‌ى مانگى هه‌شتى فه‌رمانبه‌ران بنێرێت‌و جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، مووچه‌ى مانگى حه‌وت ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم ناكات‌و وتوویه‌تى، پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم خۆى ئه‌و مووچه‌یه دابه‌شبكات.
#مووچە