دهنگوباس:
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان ڕایگەیاند، کاتێک
هێزێکی حەشدی شەعبی هاتە سنووری ناحیەی کۆڵەجۆ، کارمەندەکانیان
لەئامادەباشیدابوون بۆ ڕاگرتنی هێزەکەی حەشدی شەعبیو جێگیربوونیان تا هێزی
پاڵپشتیی پێشمەرگە گەیشتە ناوچەکە.
ئهمڕۆ یەکشەممە 25ـی ئابی 2024 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا
نەوتییەکان لەڕوونکردنەوەیەکدا ئاشکرایکرد، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی حەشدی
شەعبی لەسنووری ناحیەی کوڵەجۆ بەئاراستەی چەند بیرە نەوتێک لەقەزای کفری
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان جووڵەیان کرد، کە خاڵێکی هێزەکانی پاراستنی
دامودەزگا نەوتییەکان لەشوێنەکەیە کە ئەرکی پاراستنی کێڵگەو
بیرەنەوتییەکانی ئەو دەڤەرەیان لەئەستۆدایە.
پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان، ئاماژەی بەوەدا، بەداخەوە کەناڵێک
بەبێ بوونی هیچ زانیارییەک هەواڵی چەککردنو لێدانی کارمەندێکیانی
بڵاوکردەوە، لەکاتێکدا کارمەندەکانیان لەئامادەباشیدابوون بۆ ڕاگرتنی
هێزەکەی حەشدی شەعبیو جێگیربوونیان تا هێزی پاڵپشتیی پێشمەرگە گەیشتە
ناوچەکە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان داوا لەدەزگاکانی
ڕاگەیاندن دەکات، لەکاتی ئەمجۆرە ڕووداوانە پاپەندی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی
بنو ڕاستیو دروستیی ڕووداوەکان وەک خۆی بەئەمانەتەوە بگوازنەوە.
دەقی ڕوونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان:
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکانەوە
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی حەشدی شەعبی لە سنووری ناحیەی کوڵەجۆ بە
ئاراستەی چەند بیرە نەوتێک لە قەزای کفری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان
جووڵەیان کرد کە خاڵێکی هێزەکانی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان لە
شوێنەکەیە کە ئەرکی پاراستنی کێڵگەو بیرەنەوتییەکانی ئەو دەڤەرەیان لەئەستۆ
دایە.
بەداخەوە کەناڵی ڕووداو بە بێ بوونی هیچ زانیارییەک هەواڵی چەککردن و
لێدانی کارمەندێکمانی بڵاو کردەوە، لە کاتێکدا کارمەندەکانمان لە
ئامادەباشیدا بوون بۆ ڕاگرتنی هێزەکەی حشدی شەعبی و جێگیربونیان تا هێزی
پاڵپشتیی پێشمەرگە گەیشتە ناوچەکە.
داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین لە کاتی ئەم جۆرە ڕووداوانە پاپەندی
ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بن و ڕاستی و دروستیی ڕووداوەکان وەک خۆی بە ئەمانەتەوە
بگوازنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان
#باشووری کوردستان