ده‌نگوباس:
لاهور شێخ جه‌نگى سه‌رۆكى به‌ره‌ى گه‌ل هۆشداریى به‌هه‌ردوو حزبى ده‌سه‌ڵات له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ڕاپه‌ڕین به‌ڕێوه‌یه، ڕاپه‌ڕینى هه‌ڵبژارن"، ده‌شڵێت:"هه‌ردوو حزبى ده‌سه‌ڵاتدار، بوونه‌ته خزمه‌تكاریى وڵاتانى ئیقلیمى‌و ئه‌جێنداى ئه‌وان جێبه‌جێده‌كه‌ن".
له‌شارى كۆیه، لاهور شێخ جه‌نگى له‌ناو ئاپۆراى خه‌ڵكى ئه‌وشاره‌دا په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و وتى:"خۆم به‌شه‌رمه‌زار ده‌زانم كه ئه‌مڕۆ هاتووم بۆ كۆیه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌مشاره، شارى شه‌هیدان، شارى تێكۆشه‌ران‌و شارى زانایانه، به‌ڵام كه خه‌ڵكه‌كه‌ى ده‌بینم هه‌سته‌كه‌م شكۆى شكێندراوه له‌نێوان زۆنى سه‌وزو زه‌رددا دواى 33 ساڵ حوكمڕانیى".
سه‌رۆكى به‌ره‌ى گه‌ل وتیشى:"پێش 8ى ته‌مموز یه‌كێك له‌و خه‌ونانه‌ى هه‌مبوو، به‌سه‌ربه‌رزیى بێمه‌وه شارى كۆیه‌و خزمه‌تى شاره‌كه‌و گه‌نجه‌كانى بكه‌م، به‌ڵام به‌داخه‌وه غه‌درێكى ئێجگار گه‌وره له‌كۆیه كراوه، له‌كاتێكدا ئه‌مشاره شارى مام جه‌لال‌و عومه‌ر ده‌بابه‌و شارى تێكۆشه‌رانى گه‌له‌كه‌مانه".
لاهور شێخ جه‌نگى به‌ڵێنى به‌خه‌ڵكى شارى كۆیه‌داو وتى:"به‌ڵێنێكتان پێده‌ده‌م، كوڕى باوكى خۆم بم‌و خزمه‌تى خه‌ڵك‌و شاره‌كه‌ى خۆم بكه‌م، هیچكات له‌به‌رپرسیارێتى ڕامنه‌كردووه، دواى ئه‌وه‌ى به‌سه‌رم هات، هه‌ركه‌سێكى دیكه بوایه كوردستانى به‌جێده‌هێشت، به‌ڵام من له‌به‌ر ئێوه، له‌به‌ر ئه‌و خه‌ڵكه ڕه‌ش‌و ڕووته، ئاماده‌نه‌بووم به‌جێتان بهێڵم، ده‌تانگه‌یه‌نمه كه‌نارى ئارام، ئه‌مه‌ش به‌ڵێنێكه‌و پێتان ده‌ده‌م".
هۆشداریشده‌دات‌و ده‌ڵێت:"ڕاپه‌ڕین به‌ڕێوه‌یه، ڕاپه‌ڕینى هه‌ڵبژاردن به‌ده‌نگه‌كانمان، ئه‌مجاره گۆڕانكاریى ده‌كه‌ین له‌هه‌رێمى كوردستان، به‌جدى ده‌بینه‌وه خزمه‌تكارى خه‌ڵكى كوردستان، چونكه واى لێهاتووه له‌م وڵاته، حوكمڕانیى بووه‌ته كوێخایه‌تى به‌سه‌ر میلله‌ته‌وه، له‌كاتێكدا دووژمنه‌كانمان ته‌راتێنیانه له‌وڵاته‌كه‌مان، له‌كاتێكدا هه‌ردوو حزبى ده‌سه‌ڵاتدار، بوونه‌ته خزمه‌تكاریى وڵاتانى ئیقلیمى‌و ئه‌جێنداى ئه‌وان جێبه‌جێده‌كه‌ن".
به‌خه‌ڵكى ئه‌و قه‌زایه‌ى وت:"ئه‌وه‌ش بزانن پله‌و پۆست لاى من هیچ واتایه‌كى نییه، كه‌رامه‌تى خۆم به‌هه‌موو موڵك‌و ماڵ‌و سه‌روه‌ت‌و سامان‌و پۆست ناگۆڕمه‌وه، له‌به‌ر خاترى ئێوه لێره ماوم، پێشتان ده‌كه‌وم بۆ گۆڕانكاریى، له‌دواى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن، ته‌كیه‌ى تاڵه‌بانى ده‌بێته خزمه‌تكاری خه‌ڵكى هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌تى ئه‌مشاره".
#لاهور شێخ جەنگی