کوردستان

بڕیارێكى به‌په‌له‌ له‌باره‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژه‌وه‌ ده‌درێت

25/08/2024

ده‌نگوباس:

به‌گوێره‌ى بڕیارێك كه‌ كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌رچووه‌، مەسرور بارزانی بڕیاریداوه‌ مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە گرێبەست.


ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان مه‌سرور بارزانى سەرۆکی حکومەتی هەرێم‌و ژمارەیەک لەنوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ به‌ڕێوه‌چوو.

ڕاگه‌یه‌نراوێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، "بارزانی سوپاسی مامۆستایان‌و وانەبێژانی کردووه‌ کە سەرەڕای دۆخی سەختی دارایی، کۆڵیان نەداوەو درێژەیان بەئەرک‌و پەیامی پیرۆزی خۆیانداوەو بەرپرسیارێتی خۆیان بەجێگەیاندووە".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، "بەداخەوە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان ناکرێت، هەر بۆ نموونە لەئاستی حکومەتی فیدراڵدا، لەپارێزگاکانی دیکەی عێراقدا، تەنها لەماوەی ساڵێکدا، نزیکەی یەک ملیۆن کەس دامەزراون، بەڵام تەنانەت یەک کەسیان بۆ هەرێمی کوردستان دانەمەزراندووە".

له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه‌، "سەرۆکی حکوومەت دوای گوێگرتنی لەخواست‌و داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ، بڕیاریدا لەسەر داهاتی ناوخۆی حکومەت هەرێم، سەرجەم وانەبێژانی هەرێم کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەس دەبێت بکرێنە گرێبەست".


#مەسرور بارزانی