دهنگوباس:
وتەبێژى حکومەتى هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ناردنى مووچە لەلایەن بەغداوە برسیکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستانە، دەشڵێت:"لەم هەفتەیەدا سەرۆک وەزیران کۆمەڵێک کۆبوونەوەی گرنگ لەئاستی باڵا، لەسەر ئەو پرسە دەکات".
پێشەوا هەورامانى وتەبێژى حکومەتى هەرێم لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا لەبارەى هۆکارى نەناردنى مووچە لەلایەن بهغداوه وتى:"هۆی نەهاتنی مووچە، پەڵپ پێگرتنێکی سیاسییەو برسیکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستانە، هیچ پاساوێکیان بەدەستەوە نییە کە موچەی خەڵکی هەرێمی کوردستانیان بڕیوە".
ئهوهشى وت:"ئەوەى دەکرێت پێچەوانەی دەستووری عێراقو دادگای فیدراڵییە، چونکە دادگای فیدراڵی وتی نابێت مووچە تێکەڵ بەسیاسەت بکرێتو هەموو داواکارییەکانی بەغداش جێبەجێکراون".
وتەبێژى حکومەت ئەوەیخستەڕوو، لەم هەفتەیەدا مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم کۆمەڵێک کۆبوونەوەی گرنگ لەئاستی باڵا، لەسەر ئەو پرسە دەکات، بۆیە ڕووندەبێتەوە کە بۆچی مووچەیان نەناردووە.
#مووچە