کوردستان

پرۆفیسۆر عەلی قلیچ كۆچى دوایى كرد

24/08/2024

ده‌نگوباس:

پرۆفیسۆر عەلی قلیچ کەسایەتیی نەتەوەیی ڕووناکبیر، سیاسەتوان‌و لێکۆڵەر لەبواری کوردناسیی‌و مێژووی کورد لەوڵاتی فەڕەنسا کۆچی داوایی کرد.


پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ " لەساڵی 1945 لەناوچەی دێرسیمی باکووری کوردستان لەدایکبووە. دکتۆرای فەلسەفەی لەفەڕەنسا وەرگرتووە، جیا لەوەی بەشێوەی زانستی شارەزایی لەهەموو زاراوەکانی کوردیدا هەبوو شارەزای زمانەکانی فەرەنسی‌و ئینگلیزیی‌و تورکیش بوو.

پڕۆفیسۆر عەلی قلیچ کەسایەتیی نەتەوەیی ڕووناکبیر، سیاسەتوان‌و لێکۆڵەر لەبواری کوردناسیی‌و مێژووی کورد لەوڵاتی فەڕەنسا کۆچی داوایی کرد.

پڕۆفیسۆر ”عەلی قلیچ” لەساڵی 1945 لەناوچەی دێرسیمی باکووری کوردستان لەدایکبووە.

دکتۆرای فەلسەفەی لەفەڕەنسا وەرگرتووە، جیا لەوەی بەشێوەی زانستی شارەزایی لەهەموو زاراوەکانی کوردیدا هەبوو شارەزای زمانەکانی فەڕەنسی‌و ئینگلیزیی‌و تورکیش بوو.

دامەزرێنەی “ناوەندی لێکۆڵینەوەی زانستیی کوردستان “بوو لەفەڕەنسا، لەو ناوەندە مێژووی کوردی ئەرشیف کردووە، ئەو بەڵگانەش لەسەر مێژووی کوردو شۆڕشی کورد لەوەزارەتی دەرەوەی وڵاتاندا ئەرشیف کرابوون، هەمووی وەرگێڕاوەتە سەرزمانی کوردی‌و تایبەتی کردوون بەئەرشیفی نەتەوەیی کورد.

تایبەت بەپەیمانی سیڤەر لێکۆڵینەوەی کردووە بەکەڵکوەرگرتن لەسەرچاوەکانی مێژوویی پەیماننامەکانی فەڕەنسا، هەروەها نامەکانی سەید ڕەزا دێرسیمیی‌و عەلی شێری لەئەرشیفەکانی فەرەنسا کۆپی کردووە بۆ ئەرشیفی ناوەند.

پڕۆفیسۆر عەلی قلیچ سەبارەت بەجینۆسایدی کوردان‌و ئەرمەن‌و ئاشوورییەکان بەدەستی تورکانی عوسمانی لێکۆڵینەوەی تایبەتیی ئەنجامداوە.

بۆ یەکەمجار وروژاندنی پرسی بەجینۆسایدکردنی هەڵەبجەی بردووه‌تە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان‌و بەشێوەیی یاسایی کاری بۆ کردووە.

لەڕۆژی 19ى 8ى 2024 لەوڵاتی فەڕەنسا کۆچی دوایی کردو ئەمڕۆش لەڕێوڕەسمێکدا لەلەلایەن دۆستان‌و کوردپەروەران هەر لەو وڵاتە بەخاکسپێردرا.


#باکووری کوردستان