دهنگوباس:
یاریدەدەرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتى دارایی عێراق داواى نزیکەى 600 ملیار دینار لەحکومەتى هەرێم دەکات بەو بیانوەى لەمانگەکانى ڕابردوودا بەزیاد خەرجیان کردووە.
ڕێباز حەملان یاردەدەرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، بەگوێرهى یاسای بودجە کاتێک کێشە دەکەوێتە نێوان هەرێمو بەغدا نابێت دەستکاریى مووچە بکرێت، ئەوەى بەغدا دەیکات زۆر نایاساییەو لەچوارچێوەى یاسای بودجەدا نییە.
وتیشى:"دادگاى فیدراڵى بڕیاریداوە نابێت مووچە تێکەڵى ململانێ سیاسییەکان بکرێتو ئەوەتا بڕیارى دادگاى فیدراڵى پێشێلدەکرێت.
باسی لەوەکرد، چاودێرى دارایی عێراق تێبینى ناردووە لەسەر مووچەى مانگى دوو تا مانگى حەوت دەڵێت:"596 ملیارو 291 ملیۆن دینارتان لێدەبڕین لەبەرئەوەى بەزیاد خەرجکراوە".
جهختیشیكردهوه، "مەسەلەکە سیاسییەو سزادانى خەڵکى هەرێمى کوردستانە، ئەوەى دەستى لەمەدا هەیە لەناوخۆى هەرێمدا دەستیان لەوەدا هەبووە بەغدا ئاوامان لێبکاتو هەناردەى نەوت ڕابگرن".
#مووچە