دهنگوباس:
لەدوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە بۆ یەكەمجار ئەڵمانیا دەستی بەدروستكردنی یەكەمین پێگەی سەربازیی خۆی لەدەرەوەی وڵاتەكەی كرد.
ڕۆژنامەی فایناشناڵ تایمز بڵاویكردووەتەوە، ئەڵمانیا دەستی دروستكردنی بنكەیەكی سەربازیی كردووە لەلیتوانیا، لەناوچە سنوورییەكانی نزیك بیلاڕووسیاو پلانیشی داناوە بۆ ئەوەی تاوهكو ساڵی 2027 نزیكەی پێنج هەزار سەربازی خۆی لەو بنكەیە جێگیربكات.
بهگوێرهى ڕۆژنامەكە، ئەمە یەكەمین بنكەی سەربازیی هەمیشەیی ئەڵمانیایە لەدەرەوەی سنوورەكانی كە لەدوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە دروستی كردبێت، بەوپێیەی لەچلەكانی سەدەی ڕابردوو، دوای دۆڕانی هیتلەرو حكومەتەكەی لەجەنگدا هاوپەیمانان سزایان خستەسەر بەرلینو ڕێگەی چالاكیی سەربازییان لێگرت.
كۆتایی ساڵی ڕابردووش وەزیرانی بەرگریی ئەڵمانیاو لیتوانیا پلانی جێگیركردنی لیوایەكی سوپای ئەڵمانیایان لەلیتوانیا ئاشكراكردبوو.
هەردوو وڵاتەكە ئەورووپییەكە كار بۆ ئەوە دەكەن بەر لەكۆتایهاتنی ئەمساڵ ڕێككەوتنێكی هاوبەش واژوو بكەن و دوای واژووكردنەكەش تەواوی سەربازانی لیوا ئەڵمانییەكە كە ژمارەیان چوار هەزار و 800 سەرباز و 200 كارمەندن بۆ بنكە هەمیشەییەكە دەگوازرێنەوە.
#جیهان