دەنگوباس
نور زوهێر، کە تۆمەتباری سەرەکی دزیی سەدەیە لە عێراق، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو هەڕەشەی ئاشکراکردنی چەندین کەسی کرد، شەوی ڕابردوو لەنزیک بەیروتی پایتەختی لوبنان لەڕوداوێکی هاتوچۆ بەسەختی برینداربوو.
میدیاى لوبنانی باسى لهوهكردوه، نور زوهێر موزەفەر گەورە بازرگانی عێراقیو تۆمەتباری سەرەکیی دزیی سەدە، لەنزیک ناوچەیە حودەت – بەیروت، توشی ڕوداوی هاتوچۆ بوەو نزیک بوە گیان لهدهستبدات، بەهۆی ئەو زەبرانەی بەریکەوتون گوماندەکرێت نەتوانێت هەروا بەئاسانی لەبەردەم دادوەردا ئامادەبێت.
سەرچاوە تەندروستییەکانیش دهڵێن، "نور زوهێر گواستراوەتەوە نەخۆشخانەو تیماری سەرەتایی بۆکراوە، بەڵام بەهۆی بەهێزییو کاریگەرییەکانی ڕوداوەکە، لەپشکنینهكان دەرکەوتوە زەبری بەهێز بەر بڕبڕەی پشت، ملو پەراسوی کەوتوە، جگە لەمانەش چەندین برین بەر سک، پشت، سەرو قاچەکانییەوە هەن، ئێستاش لەژێر چاودێریی چڕیی پزیشکیدایە".