ده‌نگوباس:
فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر هێرشەكەی ئەمڕۆی نزیك قەزای سەید سادق هه‌ڵوێستى ڕاگه‌یاند، به‌بێئه‌وه‌ى ناوى توركیا بهێنێت ده‌ڵێت:"بێرێزیە بەسەروەری خاك‌و ئاسمانی عێراق".
فراكسیۆنى یه‌كێتى نووسیویه‌تى:"ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكێتی لەپه‌رله‌مانى عێراق، هێرشە درۆنیەكەی ئەمڕۆی نزیك قەزای سەیدسادق، بەتوندی ئیدانە دەكەین كە ئۆتۆمبێلی تیمێکی ڕۆژنامەوانی كردە ئامانج‌و بەهۆیەوە دوو ڕۆژنامەنووسی ژن گیانیان لەدەستداو ڕۆژنامەنوسێکی تریش بەسەختی برینداربوو".
ئه‌وه‌ش هاتووه، "ئەمجۆرە هێرشە تاوانكاریانە پاساو هەڵنەگرەو دژی هەموو جۆرە یاسا‌و نەریتێکی نێودەوڵەتییە، هەروەها پێشێلکردن‌و بێڕێزییە بەرامبەر بەسەروەری خاک‌و ئاسمانی عێراق".
له‌كۆتاییشدا ده‌ڵێت:"بۆیە داوا لەحکومەتی فیدراڵ دەکەین، بێدەنگی بشکێنێ لەئاست ئەو پێشێلکارییانەی ڕۆژانە دەکرێنەسەر خاک‌و ئاسمانی عێراق‌و هەرێمی کوردستان، هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی".
هێرشه درۆنیه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى به‌وته‌ى دژه تیرۆرى پارتى توركیا ئه‌نجامیداوه، كاردانه‌وه‌ى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێناوه‌و له‌ته‌واوى كاردانه‌وه‌كانیشدا هیچ یه‌كێكیان ناوى توركیایان نه‌هێناوه.
#باشووری کوردستان