کوردستان

ژماره‌ى تووشبووانى شێرپه‌نجه‌ له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ ئاشكراده‌كرێت

22/08/2024

ده‌نگوباس:

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایدەگەیەنێت، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا هەزارو 416 حاڵەتی شێرپەنجە لەسلێمانی تۆمارکراوه‌و سێ هەزار کۆدی شێرپەنجەییش کراونەتەوە، بەڵام هەموویان تووشبوو نین بەنەخۆشییەکە.


یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی:"ئامارەکانی توشبوون بەشێرپەنجە بەروارد بەساڵی ڕابردوو زیادکردنێکی ئەووتۆ ڕووینەداوە، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە کە ئێمە چۆن کار لەسەر ئەوەبکەین، کە زۆرینەی ئەو حاڵەتانەی کە دێنە نەخۆشخانەکە لەقۆناغە سەرەتاییەکاندابن.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ئاماژەی بەوەشدا، لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەزارو 416 حاڵەتی شێرپەنجە لەسلێمانی تۆمارکراون‌و سێ هەزار کۆدی شێرپەنجەییش کراونەتەوە، بەڵام هەموویان تووشبوو نین بەنەخۆشییەکە، زۆر گرنگە کە بە چ ڕێوشوێنێک بەرەنگاری شێرپەنجە ببینەوە.

هەر ئەمڕۆ سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بەگوێره‌ى ستانداردی نێودەوڵەتی لەهەر 100 هەزار کەسێک 190 کەس تووشی شێرپەنجە دەبن، بەڵام لەهەرێمی کوردستان ئەم ڕێژەیە کەمترەو لەهەر 100 هەزار کەس 151 کەس تووشی شێرپەنجە بوون.


#سلێمانی