ده‌نگوباس:
ئەندامێكى لیژنەی دارایی له‌په‌رله‌مانى عێراق ڕایگەیاند، بانکی ناوەندیی عێراق بەردەوامە لەدابینکردنی نەختینە بۆ وەزارەتی دارایی‌و ئەویش ڕاستەوخۆ بۆ مووچەو قەرزو پڕۆژەکانی دارایی خەرجیدەکات.
موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی له‌په‌رله‌مانى عێراق ئاشكرایكرد، وەزارەتی دارایی مانگانە پێویستی بەزیاتر لەحه‌وت ترلیۆن دینارى کاش ھەیە بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران‌و خانەنشینان‌و سوودمەندانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی عێراق‌و ھەرێم.
جەختی لەوەشکردەوە، مووچەی فەرمانبەران بۆ ئەمساڵ بەتەواوی گەرەنتی کراوەو لەوادەی خۆیدا دابیندەکرێت.
په‌یامه‌كه‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌كاتێكدایه، زیاتر له 50 ڕۆژه فه‌رمانبه‌ران‌و مووچه‌خۆرانى هه‌رێم نه‌دراوه‌و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ ناردنى ئه‌و مووچه‌یه دیارینه‌كراوه.
#مووچە