ده‌نگوباس:
بەگوێره‌ى ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکان 14 گۆڕی بەکۆمەڵی قوربانییانی دەستی داعش هەڵدراوەنەتەوەو تائێستاش هەزاران کەس بێسەروشوێنن‌و 400 هەزار ڕووفاتی دیکەش لەگۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا چاوەڕێی دەرهێنان دەکەن.
ئامارەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، له‌عێراق ملیۆنێک‌و 250 هه‌زار کەس بێسه‌روشوێن‌و 400 هه‌زار ڕووفات له‌نێو گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كاندان‌و تائێستا هەزارو 237 ڕووفاتیان له‌نێو 14 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵدا ده‌رهێناوه، كه قوربانییانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سپایكه‌ربوون له‌ساڵی 2014، داعش له‌تكریت ئه‌نجامیدا.
پرسی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌عێراق كه به 400 هه‌زار ڕووفات ده‌خه‌مڵێنرێن، له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی ئه‌ركی تیمی لێكۆڵینه‌وه له‌تاوانه‌كانی داعش ناسراو به‌یونیتاد له عێراق، كێشه‌یه‌كی گه‌وره له‌به‌رده‌م هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان‌و ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی قوربانییان دروستده‌كات، ناوه‌ندیی ستراتیژی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌عێراق ئاشكرایکردووە، 400 هه‌زار ڕووفات له‌ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق له‌نێو گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان نێژراون.
ناوه‌نده‌كه ده‌ڵێت:"400 هه‌زار ڕووفات له‌ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق له‌نێو گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان نێژراون‌و ملیۆنێک‌و 250 هه‌زار بێسه‌روشوێن له‌عێراقدا هه‌ن، پێده‌چێت زۆربه‌یان له‌سه‌رده‌می شه‌ڕه ناوخۆییه‌كان‌و شه‌ڕی داعش نێژرابن".
لای خۆیه‌وه تیمی لێكۆڵینه‌وه له‌تاوانه‌كانی داعشی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ناسراو به‌یونیتاد ده‌ڵێت، "به‌هیواین ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌هه‌ڵكۆڵین‌و گه‌ڕان به‌دوای گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان به‌رده‌وامبن، تائێستاش هەزارو 237 ڕووفاتیان له‌نێو 14 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵدا ده‌رهێناوه، كه قوربانییانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سپایكه‌ربوون له‌ساڵی 2014 داعش له‌تكریت ئه‌نجامیدا".
یونیتاد ڕاشیگه‌یاندووه، له نێوان ساڵانی 2017 بۆ 2023، به‌گوێره‌ى بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كاریان له‌سه‌ر ده‌رهێنان‌و ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی قوربانیانی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان كردووه‌و به‌ڵگه‌كانیشیان دیكۆمێنت كردوون.
بەگوێره‌ى راگه‌یه‌نراوێكی یونیتاد، له‌ئایاری ئه‌مساڵیش جگه له 68 پرۆسه‌ی هه‌ڵكۆڵین‌و هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ، هاوكات كاركردنیان له‌سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی دۆڵی عه‌لو عه‌نته‌ر له‌قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر ده‌ستپێكردووه، كه به‌شی زۆری قوربانییان ئێزدین‌و توانراوه ڕووفاتی 158 كه‌س‌و 39 پارچه ئێسکوپروسكی قوربانییان بدۆزنه‌وه‌و بۆ ئاشكراكردنی ناسنامه‌كانیشیان ڕووفاته‌كان ڕە‌وانه‌ی پزیشكی دادی به‌غدا كراون.
#عێراق