رۆژهەڵاتی ناوەراست

کەشتییە جەنگییە گەورەکەی ئەمریکا گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

22/08/2024

دەنگوباس
سوپای ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کەشتیی جەنگی و فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتووەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 
رۆژی چوارشەممە سوپای ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەو کەشتییە جەنگییە گەیشتووەتە ئاوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەمەش دەبێتە دووەم کەشتی جەنگی ئەمریکا کە ئێستا لەو ناوچەیە بن. 
 
سوپای ئەمریکا رایگەیاندووە، "کەشتی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن هاوشان لەگەڵ فڕۆکەی جەنگی جۆری سکوادرن 21 و فڕۆکەی جۆری ئێروینگ 9 گەیشتوونەتە سنووری دەسەڵاتی فەرماندەیی ناوەندەی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم)".
 
کەشتیی فڕۆکەهەڵگریی ئەبراهام لینکن دەچێتە پاڵ کەشتییەکی دیکەی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی (یو ئێس ئێس تیۆدۆر روزڤێڵت). 
#ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست