دهنگوباس:
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئیلهام ئەحمەد ڕایگەیاند، پێویستە حکومەتی شام دان بەئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییدا بنێت، دهشڵێت:"پێویستە گەل خاوەندارێتی لەهێزەکانیان بکەن".
وۆرک شۆپی "پێناسەی ناسنامەی کوردیو گەلانی سوریا لەسیستەمی نەتەوەی دیموکراتیکدا" بەپێشەنگایەتی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە) لەهۆڵی زانای شاری قامیشلۆ بەردەوامە.
لەوۆرک شۆپەکەدا لەسەر بابەتی دووەم بەناونیشانی "ناسنامەی سیاسییو ڕێکخراوەیی کورد لەپاش شۆڕشو دیدگای چارەسەری دۆزی کورد لەسوریا" هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئیلهام ئەحمەد، قسەیکرد.
ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ شۆڕشی 19ی تەمموز گۆڕانی مەزن بەدیهاتنو وتی:"نزیکەی 13 ساڵە لەدەسپێکی پرۆسەی قەیرانی سوریاوە تا ئەمڕۆ، لەباکوورو ڕۆژهەڵاتی سوریاو سوریادا، چارەسەری دۆزی کورد گەیشتووهتە ئاستێکی گرنگ، لەسوریاو ڕۆژئاوا پرۆسەی تێکۆشان هەیە، پێش شۆڕش ئەو تێکۆشانەی لەڕێگەی پارتە کوردییەکانی سوریاوە بەڕێوەدەبرا، ئاستێکی ڕێکخستنی بنیاتنا، ئەمە لەساڵی 2011دا شکڵێکی جیای وەرگرت، لەناوخۆی سوریادا پرۆسەی بەدەستهێنانی مافو چاندو پەیوەندیی گەلان، گەیشتە قۆناغێکی نوێ".
ئیلهام ئەحمەد ڕایگەیاند، "میراتێکی تەڤگەری ئازادی لەسوریاو ڕۆژئاوا هەیە، بۆ دانپیانان بەناسنامەی گەلی کورد قوربانی زۆر دراوە، لەمڕووەوە زۆر دەستکەوت بەدەستهاتوون. هەندێک گروپو لایەنو کەس دژی ئەم دەستکەوتە کاردەکەن، بەتایبەتی زمانی کوردی دەکەنە ئامانج، هەندێک بەئەنقەست دژایەتیدەکەنو هەندێکیش بێئاگاییانە، بۆ نموونە؛ قوتابخانەکانی زمانی کوردی ئێمە قبووڵناکەن منداڵەکانیان دەنێرین بۆ قوتابخانەکانی ڕژێم، ئەمە هەڵەیە، نەبوونی باوەڕە بەداهاتوو، دەیان هەزار منداڵ هەن کە لەقوتابخانەکانماندا دەخوێنن".
ئیلهام ئەحمەد لەدرێژەدا وتی:"نامومکینە بگەڕێینەوە بۆ پێش 2011، نزیکەی یەک ملیۆن خوێندکار هەن، ئەم بێ هۆشیارییو تێکۆشانە گەشەنەسەندووە لەبنەڕەتدا دەیانەوێت مافەکانی جڤاکێک پێشێل بکەن، حەسرەتی هەموو کورد ئەوەبوو ڕۆژێک منداڵەکانمان بنێرین بۆ قوتابخانە، ئەمڕۆ ئەو حەسرەتە هاتەدی، بەڵام لایەن هەیە بەبەهێزی کار بۆ لاوازکردنی ئەم ئامانجە دەکات، ئەم سیاسەتە دژبەرانە تێکۆشانی گەلی کورد لاواز دەکەن، نابێت جڤاکەکەمان ڕێگە بەمکارە بدات، ئەمەش گرنگترینو بنەڕەتیترین دەستکەوتی شۆڕشە".
ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی کرد بەهەزاران سەربازی شۆڕشو وتی:"دەبێت گەل خاوەندارێتی لەهێزەکانی بکات، یەکێک لەدەستکەوتەکانی ترمان، هێزە سەربازییەکانمانە، جیهان هاوپەیمانی لەگەڵ هێزەکانمان دەبەستێت، ئەم ئیمکانە بەرەو ڕەوایەتی دەچێت، هەبوونی هێزێکی پاراستن پێویستە، نەبوونی نابێت، ئەوانەی هەڵمەتی ڕەشکردن دەکەن، نەخۆشی دەروونیان هەیەو بەئەنقەستو ئاگاییانە دەیکەن، پێویستە هێزەکانمان بپارێزینو پێیان سەربەرزبین، جیهان دەڵێت ئەمە هێزێکی بەدیسپلینە، هێزەکەمان لەم ئاستەدا قبووڵدەکرێت".
ئیلهام ئەحمەد ڕاشیگەیاند، "دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دژی هەموو هێرشێک لەسەر کارن، لەکۆمۆنەکانەوە تا مەجلیسەکانو دامەزراوەکان، هەموویان دەسکەوتێکن، ئێمە ڕەخنەمان هەیە، بەڵام نابێ تەواوی ڕەشبین بین، هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانمان هەیە، دامەزراوەکانمان دژی ئەو هەموو هێرشە کاردەکەن، دروست نییە دژی دامەزراوەکان بوەستینەوە، تا مردن لەگەڵ دەستکەوتەکانی شۆڕشداین، لەو ئاستەدا نایهێڵینەوە، بەرەوپێشی دەبەین، بەشداریکردنی بەئیرادە بۆ بەدامەزراوەیی بوون گرنگە".
یەکێک لەدەستکەوتەکانی شۆڕشی کورد، دروستکردنی هۆشیارییەکی نوێیە، ئەگەر ژیان بەپێی ئەم هۆشیارییە نوێیە ڕێکبخرێت، ئەوا شۆڕش ڕوویداوە. بەڵام ئەمە بەتەواوی نەکراوە، مێژووی کورد هەمیشە پڕبووە لەبەرخۆدان، بەرخۆدانی کورد بۆ ژیانێکی نوێیە، ئەم تێکۆشانە لەشۆڕشی ئێمەدا دەکرێت، بەپێداگرییەوە هەوڵدەدەن ئەم دامەزراوەیەی ئێمە بشکێنن، بەڵام ئەم دامەزراوەیە بۆ ژیانێکی نوێیە، بەهاوپەیمانی گەلان ڕێگریمان لەهێرشو پلانە زۆرو زەبەندهكان کرد".
"بناغەی چارەسەری کێشەکانی سوریا لەسەر چارەسەری دۆزی کورد بەندە"، بەم قسانە ئیلهام ئەحمەد تیشکیخستەسەر نزیکایەتی حکومەتی شام بەرامبەر دۆزی کوردو وتی:"پێویستە مافی زمانی کوردی بخرێتە ناو دەستووری سوریاوە، پێویستە مافی سەرەتایی ئێمە جێبەجێبکرێت، پێویستە مافی خۆڕێکخستن جێگیربکرێت، دەسەڵات لەمەودوا دەبێت گۆڕانکاریی ئەنجامبدات، سیستەمی خۆبەڕێوەبەری لامەرکەزی قبوڵبکرێتو دەوڵەت لامەرکەزی بێت، واتە دەبێت قبوڵمان بکات یان ڕژێم ڕووبەڕووی بنبەستێکی تر دەبێتەوە، بۆ چارەسەری پرسی کورد زۆر کۆبوونەوە بەڕێوەچوو، ڕژێم تەنانەت لەپێدانی دوو کاتژمێر پەروەردە بەزمانی کوردی هەڵدێت، واتە بەتەواوی مافی زمانی کوردی ڕەتدەکاتەوە، مۆڵەت بەپارتێکی کوردی نادەن".
ئیلهام ئەحمەد باسى لهوهشكرد، ئەگەر لەبارەی ڕێککەوتنی کوردی یان نەتەوەییەوە لەنێو پارتە کوردییەکان لێکتێگەیشتن نەبێت، واتە ڕێککەوتنی نەتەوەیی بوونی نییە، لێکتێگەیشتن لەئاستی هەرە باڵادا گرنگە، بەڵام وتنی بەبێ ئەمە نابێ، بەهەمانشێوە هەڵەیە، جڤاک دەتوانێت لەمڕووەوە ڕۆڵ بگێڕێت، گەر جڤاک لەمڕووەوە پێداگربێت، خاوەن ئیرادەبێت، باوەڕبکەن لەماوەی هەفتەیەدا پارتەکان لەسەر مێزێک کۆدەبنەوە، تائێستا جڤاک ڕۆڵی نەگێڕاوە، یان ئەرکیان نەگرتووهتەئەستۆ، یان پارتەکان نەیانهێشتووە، یان ڕۆڵێکی بچوکیان هەبووە، دەبێت جڤاک بڵێت یان ئێوە وەرن، یان وەها مەکەن هەمووتان پێکەوە قبووڵنەکەین، پێویستە جڤاکەکەمان خۆی بکاتە خاوەن دیدگاو پڕۆژە".
لەکۆتاییدا ئیلهام ئەحمەد ڕایگەیاند، "دەرفەتو مەترسی لەبەردەم کورد هەیە، پێداگرییەک لەسوریاو عێراقو تورکیا هەیە کە ناسنامەی کورد قبووڵنەکەن، بۆ نموونە لەباشوور هەموو دەسکەوتەکان زەوتکرانەوە، بەم ڕێککەوتنەی دوایی تورکیان هێنایە بەعشیقە، واتە دۆسیەی عێراقیش لەلایەن تورکیاوە بەڕێوەدەبرێت، هەوڵ هەن هەموو دەسکەوتەکانی کورد لەناوببەن، تورکیا ڕۆڵێکی مەزنی هەیە، تورکیا بۆ نەهێشتنی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سوریا هەموو کارێک دەکات، دێرەزۆر نموونەی ئەمەیە، وێنەی ئێستا ئەوەندەش تاریک نییە، مەترسی هەیە، بەڵام دەرفەتی سەرکەوتنیش هەیە، پێویستی بەخاوەندارێتیو پاراستنە".
#ڕۆژئاوای کوردستان