ده‌نگوباس:
په‌رله‌مانتارێكى كورد له‌به‌غدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "کێشەی مووچە زۆر گەورەترە لەوەی هەرێم بە چەند خاڵێک باسیدەکات"، ده‌شڵێت:"کێشەی مووچە بەو شێوەیەی هەرێم دەیەوێت چارەسەرنابێت، چونکە مەبەستیان نییە چارەسەری بکەن".
سۆران عومەر پەرلەمانتاری كورد له‌به‌غدا لەلێدوانێکى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، "بیانووەکانی هەرێم ڕاست نیین، چونکە بەنمونە، بەبێ بایۆمەتری مووچەی کەس نادرێت لەهەرێم، بەڵام کاتێک دەزانن بەغدا جدییە بەدەنگ دێن".
دەشڵێت:"بەغدا قبوڵی ناکات، وردەکاریی‌و خەلەلەکانی بۆ هه‌رێم دیاریکردوون".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "کێشەی مووچە بەو شێوەیەی هەرێم دەیەوێت چارەسەر نابێت، چونکە له‌بنه‌ڕه‌تدا مەبەستیان نییە چارەسەری بکەن، دواتر کێشەی مووچە زۆر گەورەترە لەوەی حكومه‌تى هەرێم بەچەند خاڵێک باسیدەکات".
#باشووری کوردستان