ده‌نگوباس:
کۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌نجامی كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری پێشوویه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت‌و هۆكه‌ی ئاشكراده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌نجامی كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌باره‌ی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری پێشووی ئه‌و وڵاته ڕاگه‌یاندو ئاشكرایكرد، ژمارەی سەرنشینانی کۆپتەرەکەی ڕەئیسی له‌ڕێژه‌ی خۆی زیاتربووه، بۆیە نەیتوانیوە بۆ بەرزی پێویست بفڕێت‌و لەبارودۆخێکی ته‌مومژاویدا خۆی بەشاخێکدا کێشاوە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئیتیڵاعات لەدۆسیەی ڕەئیسیدا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ 30 هەزار کەس کردووەو هەموو شتێک ئاماژە بەوەدەکات، هیچ هۆکارێکی مرۆیی لەکەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەدا نەبووە.
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه، "لەلێکۆڵینەوەکاندا، هیچ نیشانەیەکی بوونی ماددەی کیمیایی‌و ماددەی زیانبەخش نەدۆزراوەتەوە، لەڕاپۆرتێکی پێشووشدا، شوێنەواری هیچ گولـلەیه‌ك یان شتێکی هاوشێوە، لەسەر پاشماوه‌ی هەلیکۆپتەرەکە بەدینەکراوەو کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆمار دوای خۆكێشانی به‌شاخه‌كه‌دا سووتاوه".
ئێوارەی ڕۆژی 19ی ئایاری 2024، هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران‌و یاوەرانی، بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە لەسنووری پارێزگای تەورێز کەوتەخوارەوە، دوای 18 کاتژمێر گەڕان، هێلیکۆپتەرەکە بەتێکشکاوی دۆزرایەوەو مێدیای فەرمی وڵاتەکەش ڕایگەیاند، سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە کە نۆ کەس بوون، مردوون‌و دیارترینیشیان ڕه‌ئیسی سەرۆک کۆمار‌و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران بوون.
#ئێران