دهنگوباس:
سەرۆكی پارتێكی توركمانی ڕەخنەی توند لەدواخستنی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان لەلایەن حكوومەتی فیدڕاڵی دەگرێتو ڕایدەگەیەنێت، "بەغدا بابەتی مووچەی كردووهتە كارتێكو بەئاشكرا زوڵم لەموچەخۆرانی كوردستان دەكات".
محەمەد سەعدەدین سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی ڕایگەیاند،“ئەوەی بەغدا دەیكات نایاساییە، بڕیاری دادگای فیدراڵی هەیە بۆ ئەوەی مووچە دوانەكەوێت، بەڵام ئەو سیاسەتەی بەغدا بەو جۆرەیە كە گوشار لەهەرێمی كوردستان بكاتو بۆ ئەوەش مووچەی فەرمانبەران وەك ئامرازێك بەكاردههێنێت".
دهشڵێت:"ئەوەی بەغدا دەیكات، نایاساییەو یاریكردنە بەچارەنووسی مووچەی فەرمانبەران، هەروەها بەسیاسیكردنی مووچەی فەرمانبەرانهو ئامانج لێی فشاركردنە لەحكوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆیە هەمووكات مووچەی دواخستووە".
سەرۆكی ئەو پارتە توركمانییە باسی لەوەشكردووه، پێشتر دەیانگوت هۆكاری دواخستنی ناردنی مووچە بابەتی ناردنی لیستی مووچەیە، بەڵام دەركەوت بەغدا ڕاستناكات كە دەڵێت زووتر لیست بنێرن، چونكە مانگێكه هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی ناردووەو تائێستا بەغدا پارەی نەناردووە، جارێك داوای لیستی مووچە بەسیدیو جارێكیش داوای كاغەزو هەرجارەی داوای شتێك دەكەن، لەسێ مانگی رابردووش كێشەیان بۆ مووچەی هێزە ئهمنیهكان دروستكردو دوو مووچەیان دواخست، كێشەكە پابەندنەبوونی بەغدایە بەو رێككەوتنانەی كە دەكرێت".
لەكۆتاییشدا ئهوهى وتووه، "لەكاتێكدا بەرەو كۆتایی مانگی هەشت دەچین، كەچی هێشتا وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مانگی حەوتى بۆ مووچەخۆرانی كوردستان نەناردووە، بۆیە بەغدا بەئاشكرا زوڵم لەمووچەخۆرانی كوردستان دەكات".
#مووچە