رۆژهەڵاتی ناوەراست

له‌ڕۆژێكدا زیاتر له‌200 حاڵه‌تى جیابوونه‌وه‌ تۆمارده‌كرێت

21/08/2024

ده‌نگوباس:

به‌گوێره‌ى ئامارێکى ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، لەمانگی ڕابردوودا لەدادگاکانی عێراق، شەش هەزارو 344 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون، کە لەڕۆژێکدا دەکاتە زیاتر لە200 حاڵەت.


ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ئاماری گرێبەستی هاوسەرگیریی‌و جیابوونەوەی بۆ مانگی تەمموز (مانگى 7) بڵاوکردەوەو تێیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، لەسەرجەم دادگاکانی عێراق شەش هەزارو 344 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش هەزارو 782یان لەدەرەوەی دادگاکان بوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەمانگی تەمموزدا 26 هەزارو 62 گرێبەستی هاوسەرگیریی ئەنجامدراون، بەشێوەیەک دوو هەزارو 760یان لەدەرەوەی دادگاکان بوون.


#عێراق