دەنگوباس:
مونا قههوهچی، سكرتێری خولی پێنجهمی پهرلهمانی كوردستان رایگهیاند، مانگ لە دوای مانگ بە بیانوی جیاواز مووچە دوادەخات، موچەیان کردوهتە "وەسیلەیەک" بۆ لاوازکردن و دژایەتیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
مونا قههوهچی له پهیامێكدا لهبارهی دواكهوتنی مووچه رایگهیاند، "ئەوەی حکومەتی بەغدا بەرامبەر بە موچەخۆران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانی دەیکات دژ بەهەموو یاسا و دەقە دەستوریەکان و بریاری دادگای فیدڕاڵییە، مانگ لە دوای مانگ بە بیانوی جیاواز مووچە دوادەخات، مووچەیان کردوهتە وەسیلەیەک بۆ لاوازکردن و دژایەتیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان".
ئاماژهی بهوهشكردوه، لەم قۆناغەدا پاراستنی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان ئەرکێکی نیشتیمانپەروەری هەمو تاکێکی دڵسۆزی کوردستانە، ناکۆکیەکان چەند گەورەبن نابێت بهێڵین کاریگەریان لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان هەبێت.
مونا قههوهچی دهڵێت، "گرنگە سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانیەکان لە پەرلەمانی عێراق هاوکار و هەماهەنگ و یەکریزبن بۆ رێگریکردن لەهەر هەوڵێک بۆ لاوازکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی بەزویی بابەتی مووچە و شایستە داراییەکان".
#مووچە