دهنگوباس:
وەزارەتی دارایی عێراق لێبڕینی خانەشینیی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە 7%وە بۆ 10% زیاد دەكاتو بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێمیش ڕوونكردنەوە دهداتو دهڵێت:"بهغدا لهمووچهى مانگى حهوت كه تائێستا نهیناردووه، بڕێكى لێبڕیوه".
ئهو بهرپرسهى وهزارهتى دارایی كه ناوى ئاشكرانهكراوه لهڕێگهى میدیاى پارتیهوه وتوویهتى:"لەمووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی دارایی عێراق لێبڕینی خانەنشینیی فەرمانبەرانی دەستكاریكردووەو لە 7% بۆ 10% زیادیكردووە".
ئاماژەی بەوەشداوه، "بەغدا ئەو بڕیارەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، چونكە لەعێراق بهگوێرهى یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو، لێبڕینی خانەشینیی فەرمانبەران 10%یە نهك له7%".
بەرپرسەكهى وەزارەتی دارایی باسى لهوهشكردووه، "گەنجینەكان فەرمانگەكانیان ئاگاداركردووەتەوە، كە لەلیستی مووچەی مانگی حەوتدا، لێبڕینی خانەنشینی بكەنە 10%".
لهلایهكى دیكهوه سەربەست ڕەزا ژمێریاری یەكێك لەفەرمانگەكانی حكوومەتی هەرێم ئاماژهى بهوهداوه، "بەڵێ ئاگاداركراینەوە لێبڕینی خانەنشینی 3% زیاد دەكرێتو دەبێتە 10%، ئەوەش داواكاریی دارایی فیدراڵە".
لەبارەی وردەكاریی لێبڕینەكەشەوە وتی:"لێبڕینی خانەنشینی لەسەر كۆی مووچەو دەرماڵە ناكرێت، بەڵكو لەسەر بنەمای مووچەی بنەڕەتی دەكرێت، بۆ نموونە، فەرمانبەرێك مووچەی بنەڕەتی 800 هەزار دینارە، ئەوا 80 هەزار دیناری خانەنشینی لێ دەبڕدرێـت، لەكاتێكدا پێشووتر لەهەرێمی كوردستان لەو 800 هەزار دینارە تەنها 56 هەزار دیناری لێ دەبڕدرا".
#مووچە