ده‌نگوباس:
بانكى ناوه‌ندیى زانیاریی ئاشكراده‌كات سه‌باره‌ت به‌ناردنى پاره بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم‌و سەرچاوەیەکیش لەبانکی ناوەندی عێراق/ لقی هەرێم ڕایگەیاند، "تائێستا هیچ بڕە پارەیەک بۆ مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەران نەخراوەتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی".
سەرچاوەیەک لەبانکی ناوەندی عێراق/ لقی هەرێم ئاشكرایكرد، "بڕیاربوو سەرەتای ئەم هەفتەیە، گوژمەیەک لەپارەی مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەران بخرێتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم، بەڵام تائێستا هیچ بڕە پارەیەک بۆ ئەو مەبەستە نەنێردراوە".
وتیشی، "هەرکاتێک لەبەغدادەوە پارەی مووچە بخرێتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم، وەزارەتی دارایی هه‌رێمى كوردستان ڕاسته‌وخۆ پارەکە وەردەگرێت".
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه ئیخڵاس دلێمى جێگرى سەرۆکى لیژنەى دارایی له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگه‌یاند، "ئەم مانگە گرفتى مووچە لەعێراق سەرتاسەرییەو بەهۆى نەبوونى نەختینەوە بووە، کێشەى مووچە بۆ چەند ڕۆژێک دوادەکەوێت، بۆ مانگەکانى داهاتوو ئەمە دووبارە نابێتەوە".
ئەمڕۆ سێشەممە، 20 ڕۆژ بەسەر مانگى هەشتدا تێپەڕدەبێت‌و تائێستا فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان مووچەى حه‌وتیان وه‌رنه‌گرتووه‌و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیارینه‌كراوه.
#مووچە