دهنگوباس:
سهربارى ئهوهى سكاڵاكهیان لهدژى پێكهێنانى حكومهتى خۆجێى كهركووك لهلایهن دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراقهوه ڕهتكرایهوه، بەرەی تورکمانی عێراقی ڕایگەیاند، پێشێلکاریی یاسایی لەدانیشتنی هۆتێل ڕەشیدی بەغدا هەبوو، هەروەها مەرسومی کۆماری بۆ دانانی پارێزگاری کەرکووک خێراترین مەرسوومی کۆمارییە لەمێژووی پڕۆسەی سیاسیدا، دهشڵێت:"جگه لهدادگاى باڵا، دۆسیەكه لەدادگای کارگێڕیش هەیەو ئێمه لهمافهكانمان پاشهكشه ناكهین".
ئهمڕۆ سێشهممه بەرەی تورکمانی عێراقی، لەبارەی دانانی پارێزگاری کەرکووکو بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵیی، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا ئاماژەی بەوەداوه، لەدانیشتنەکەی هۆتێلی ڕەشید لەبەغدا بۆ مەبەستی هەڵبژاردنی کەسێک بۆ پارێزگاری کەرکووک پێشێلکاری یاسایی هەبوو، بەهۆی ئەوەی دانیشتنەکە بەبێ بەتەمترین سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەڕێوەچوو، ئەندامانیش بەفەرمی ئاگادارنەکرابوونەوە کە کۆبوونەوە دەکرێت.
دهشڵێت، "لەمادەی 13ی یاسای هەڵبژاردندا هاتووە، دەبێت هەموو پێکهاتەکان نوێنەرایەتیان هەبێت لەحکوومەتی خۆجێیدا".
ئاشکراشیکردووه، "مەرسومی کۆماری بۆ دانانی پارێزگاری کەرکووک، خێراترین مەرسوومی کۆمارییە لەمێژووی پڕۆسەی سیاسیدا، هەروەها ڕێز لەبڕیاری دادگای فیدراڵی دەگرین، بەڵام سەرچاوەی دۆسیەکەش پێشێلکاری یاسایی ڕوونی تێدایە".
لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "دۆسیەكه لەدادگای کارگێڕیی هەیە جگه لەدادگای فیدراڵیی، دواتر بەرەی تورکمانی جەخت لەوەشدەکاتەوە، لەداواکردنی مافەکانی پاشەکشە ناکات".
شەوی شەممە 10ی ئابی 2024 بەبێ بەشداریی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرەی تورکمانیو ژمارەیەک ئەندامی عەرەبی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەبەغدا، پارێزگارو سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران، ڕێبوار تەها بەپارێزگارو محەممەد حافزیش بەسەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران.
پێشئەوەی کۆبوونەوەکەش بکرێت، ئهو لایهنه بهشدارنهبووانه بهسێ ڕاگەیەندراوی جیاواز ڕەتیانکردەوە بەشداریی کۆبوونەوەکە بكهنو بە "نایاسایی" ناویان بردو جەختیانکردەوە، لەکاتی خۆیدا ئاگادارنەکراونەتەوە.
ئهمڕۆ سێشهممه دادگای فیدراڵیی عێراق دوو داواکاریی بەشێک لەتورکمانو عەرەبەکانی پارێزگای کەرکووک بۆ ڕاگرتنی بەپەلەی ڕێکارەکانی کۆبوونەوەی 10ی ئەم مانگەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕەتدەکاتەوەو دەڵێت، "ڕاگرتنەکە واتە بڕیاردانی پێشوەختە لەبارەی سکاڵاکەوە".
دادگای فیدراڵیی عێراق ڕۆژی یەکشەممە، 18ی ئەم مانگە بڕیاری ڕەتکردنەوەی داواکارییەکی حەسەن تۆران سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراقو سەوسەن عەبدولواحید ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکی دا، کە داوایانکردووە دادگاکە ڕێکارو لێکەوتەکانی کۆبوونەوەی ڕۆژی 10ی ئەم مانگەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕابگرێت، کە پارێزگارو سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکی تێدا هەڵبژێردرا.
دادگاکە هەمان ڕۆژیش، داواکارییەکی هاوشێوەی ڕەتکردەوە، کە لەلایەن ڕاکان جبووری ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکو پارێزگاری پێشووی کەرکووک لەدادگاکە کرابوو.
دادگاکە دەڵێت، لەبەر دوو هۆکار داواکارییەکانی ڕەتکردووەتەوە، ئەوانیش: دەرکردنی بڕیارێکی لەو شێوەیە لەسەر داوایەکی سەربەخۆ یان لەداواکانی دەستووری باسنەکراوە، جگە لەوەی لەیاسای دادگای فیدراڵیی ژمارە 30ی ساڵی 2005ی هەموارکراو بەیاسای ژمارە 25ی ساڵی 2021یش باسنەکراوە، بۆیە ملکەچی مادەکانی 151و 152ی یاسای دادگای مەدەنی ژمارە 83ی ساڵی 1969ی هەموارکراو دەبێتو سیفەتی بەپەلەی تێدا نییە، کە پێویست بەفەرمانی بەپەلە بکات.
هەروەها هۆکاری دووهمیشی ئەوەیە؛ دەرکردنی فەرمانی بەپەلە لەلایەن دادگاکەوە، واتە پێدانی مافو ڕای پێشوەختە لەسەر سکاڵاکە.
سکاڵاکاران سکاڵاکەیان لەدژی لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆمار، ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکووک، محەممەد ئیبراهیم حافز سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا، لەگەڵ هۆشیار هیجران، ئینجیل زیا، ڕەعد ساڵح، زاهر ئەنوەر عاسی، پەروین فاتیح، نەشئەت شاهوێزو ئەحمەد فاتیح ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا تۆمارکردووە.
#ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست