دهنگوباس:
وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ئاشكرایدهكات، لەهەڵمەتێکیاندا نزیکەی 100 کەسیان بەتۆمەتی قومارکردن لەناو شاری دهۆک دەستگیرکردووە.
هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک لهلێدوانێكى ڕۆژنامهوانیدا ئاشكرایكرد، هەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردنی ئەوکەسانە دەستپێکردووە کە کاری قومارکردن دەکەنو تائێستاش نزیکەی 100 کەسیان بەتۆمەتی قومارکردن دەستگیرکردووەو هەڵمەتەکەشیان بەردەوامدەبێت.
وتیشی، "لەو هەڵمەتەدا دەیان قومارخانەمان داخستووەو خاوەنەکانیان ڕووبەڕووی یاسا دەکەینەوەو بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بەوکارە نادەین".
بەوتەی هێمن سلێمان، "زۆرینەی ئەو شوێنانەی کە قوماری لێدەکرێت، شوقەو باخو بەشێک لەکافتریاکان بوون، بەڵام بەهۆی ئەو هەڵمەتەی دەستیانپێکردووە، زۆرێک لەوکەسانەی ئەوکارە دەکەن، هەڵاتوونو دهۆکیان جێهێشتووە".
#باشووری کوردستان