دهنگوباس:
پهرلهمانتارێكى كورد لهبهغدا زانیاریی نوێ لەبارەی کێشەی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرادهكاتو ڕایدهگهیهنێت، "حکومەتی هەرێم یاریی بەکات دەکات بۆئەوەی بایۆمەتریی بۆ بندیوارەکان دروستبکاتو دواتر ناوەکانیان بخاتە نێو لیستی مووچەی مانگانەوە".
سۆران عومەر ئهندامى لیژنهى ئابوورى لهپهرلهمانى عێراق دهڵێت:"هەندێک لەوکەسانەی ناویان لەلیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا هەیە بەتایبەت لەمووچەی هێزە ئەمنییەکان، هیچ ئەوەلیاتێکیان نییە، هەیانە ناوی کەسێکەو ئێستا خۆی دیارنییە حکومەتی هەرێم دەیەوێت ناوێکی دیکە بخاتە شوێنیو بایۆمەتری بۆ دروستبکات بۆئەوەی بەغدا مووچەکەی بنێرێت، هەشیانە تازە دادەمەزرێنو ئێستا حکومەتی هەرێم دەیەوێت بەلێشاو بایۆمەترییان بۆ دروستبکات، بۆ ئەو مەبەستەش یاریی بەکات دەکات".
هەرچەندە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەرپرسانی کورد لەبەغدا مژدەی ئەوەیان دەدا کە مووچەی مانگی حەوت لەماوەی چەند ڕۆژێکدا دەنێردرێت، بەڵام چەند ڕۆژەکە تەواوبوو، مووچە هەر نەنێردرا، بەڵام سۆران عومەر دەڵێت:"ئەوەندەی من تەیف سامی بناسم ئاسان ناچێتە ژێر بار، ئەویش بەهۆی ئەو کێشانەی لەنێو لیستی مووچەو پابەندنەبوونی هەرێم بەرامبەر بەغدا هەیە".
ئەو پەرلەمانتارە کوردە باسی لەوەشکرد، بەغدا ئەم سێ داواکارییەی هەیە "بەبانکیکردنی مووچە، ژمێرەی کۆتایی، داهاتە نەوتیو نا نەوتییەکان" بەڵام هەرێمی کوردستان پابەندی هیچیان نەبووە.
#مووچە