دهنگوباس:
بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەوران لەهەولێر دەنگۆیەكی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕەتدەکاتەوەو ڕایدهگهیهنێت، ئەو دەنگۆیانەی کە باس لەوەرگرتنی کارتی بایۆمەتری دەنگدان لەسزادراون دەکرێت دوورن لەڕاستییەوە.
بەڕێوەبەرایەیی چاکسازیى گەوران لەهەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووهتهوهو تێیدا هاتووە، سەرلەبەری ئەو هەواڵو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە لەچەند سایتو پەیجێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکراونەتەوەو باس لەوەرگرتنی کارتی بایۆمەتری دەنگدان دەکرێت لەسزادراوان.
بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەوران، ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کارمەندانەی کە لەنێو چاکسازیەکانن هەمووی کارمەندی هێزی جێبەجێکارنو بەیاسای چاکسازیی بەرکار لەپەرلەمانی کوردستان ئەرکو کاریان ڕێکخراوەو سەر بەوەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتینو بەهیچ جۆرێک داوای کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان لەسزادراوان نەکردووە.
جەختی لەوەشکردەوە، لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە داوای زانیاری لەسەر ئەو سزادراوو کارماندانە کراوە کە لە ڕۆژی دەنگدان لە نێو چاکسازیدانو کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەوران لە هەولێر، داوا لەگشت لایەک دەکات پشت بەسەرچاوە فەرمییەکان ببەستنو دووربکەونەوە لەبڵاو کردنەوەی هەواڵی ناڕاست.
#باشووری کوردستان