رۆژهەڵاتی ناوەراست

ئاسایشى هه‌ولێر وه‌ڵامى ئاسایشى سلێمانى ده‌داته‌وه‌

18/08/2024

ده‌نگوباس:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌ڵامى ئاسایشى سلێمانى ده‌داته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌وكه‌سه‌ى له‌هه‌ولێر هاوڵاتیه‌كى كوشت، به‌وپێیه‌ى ئه‌ندامى یه‌كێتیه‌ هه‌ڵاتووه‌و له‌سلێمانى خۆى ڕاده‌ستكردووه‌".


ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، ئاسایشی سلێمانی ئاشكرایكرد، پاشئەوەی کاتژمێر 10:30ی دوێنێ شەو هاووڵاتییەک لەهەولێر بەناوی ئەحمەد خۆشناو کە خاوەنی پێشانگای کڕین‌و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە، لەپڕۆژەی نیشتەجێبوونی ئیسکانی نوێ کوژرا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، دوای کۆکردنەوەی زانیاریی‌و بەدواداچوونی وردو دەستنیشانکردنی شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە توانییان بکەری تاوانەکە لەشاری سلێمانی دەستگیربکەن‌و ڕووبەڕووی یاسای بکەنەوە.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاسایشى هه‌ولێر هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "سەبارەت بەکوژرانی هاوڵاتی (ئه‌حمه‌د مه‌ولود ئه‌حمه‌د) لەشوقەکانی ئیسکانی نوێ لەشاری هەولێر، لەلایەن کارمەندێکی (پۆلیسی پاسەوانی سنور) سەر بەلیستی یەکێتی نیشتمانی بەناوی (شوان جه‌بار عوسمان) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ئەم تاوانەی ئەنجامداوە، تۆمەتبار (شوان) دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی، بەسودوەرگرتن لەناسنامە سەربازیەکەی لەشاری هەولێر هەڵاتووە بۆ شاری سلێمانی، دواتر خۆی ڕادەستکردووە".


#باشووری کوردستان